Accessibility links

ئەو داعشەی خۆی دایە دەست پێشەرگەوە پەشیمانە لە وەی چۆتە ناو داعشەوە


ئەو ئەمەریکاییەی کە لەگەڵ داعشدا بوو و لە سەرەتای ئەم هەفتەیە خۆی ڕادەستی پێشمەرگە کرد دەڵێت بڕیارێکی هەڵەی چوونی بۆ ناو داعش بڕیارێکی هەڵە بووە.

لە وتووێژێکی کە بژارکارییەکی زۆر وردی تێدا کراوە لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی کوردستان 24 کە لە شەوی پێنجشەممە بڵاو کرایەوە محەمەد جەمال خوەیسی تەمەن 26 ساڵان خەڵکی ئالکیساندریای ولایەتی ڤێرجینیا باسی لە گەشتە چەند هەفتەییەکەی کرد لە ئەمەریکاوە بۆ لەندەن، ئەمستردام، تورکیا، و بە ڕێگای سوریا تا لە کۆتاییدا گەیشتۆتە شاری موسڵی عێراق کە لە ژێر دەستی داعشدایە.

دەشڵێت کاتێک گەیشتۆتە موسڵ ئەو براوە بۆ ماڵێک کە دەیان داعشی تریشی تێدابووە.

خوەیس گوتوشیەتی لە تورکیا ژنێکی بینیوە کە پەیوەندی بە داعشەوە هەبووە و ئەو گەشتەکەی بۆ سوریا و لەوێشەوە بۆ ناو سنوری عێراق بۆی ڕێکخستووە.

کاتێک پرسیاری لەسەر ئەوە لێ کرا بۆچی پاش چەند هەفتەیەکی گەیشنی بۆ ئەوێ هەوڵی داوە خۆی دەرباز بکات، ئەو گوتویەتی " من لەگەڵ ئایدۆلۆژیای ئەواندا نەبووم". وە گوتشیەتی بۆیە خۆی داوە بە دەست هێزە کوردەکانەوە چونکە دەیزانی ئەوان باشن لەگەڵ ئەمەریکاییەکان.

خوەیس لە گوندی گولەری لە نێوان تەلەعفەر و شەنگال خۆی دا بەدەست هێزەکانی پێشمەرگەوە.

XS
SM
MD
LG