Accessibility links

هیندۆسەکان لە پاکستان گازندە لە بەزۆرەملێ گۆڕینی ئاینی کچە نەوجەوانەکانیان دەکەن


Pakistan Hindus are pushing for a law that would make 18 a minimum legal age for conversion.
Pakistan Hindus are pushing for a law that would make 18 a minimum legal age for conversion.

کۆمەڵگەی هیندۆس لە پاکستان گازەندە دەکەن و دەڵێن ساڵانە بە دەیان کچیان کە زۆربەیان تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵانەوەیە دەڕفێندرێن و بە زۆرە ملێ دەکرێنە ئیسلام و شوو بە رفێندەرانیان دەکەن. ئەو مەلایانەی پرۆسەی هەڵگەڕانەوەکە بۆ کچەکان لە ئاینی هیدۆس بۆ ئیسلام ئەنجامدەدەن دەڵێن ئەو کچانە بە خواستی خۆیان دەبن بە ئیسلام.

هەریا ئەو کجە بوو کە لەو دەمەی ئاوی لە بیرێک هەڵدەهێنجا ، دەڕفێندرێت ، ناوبراو وا ئێستا لەگەڵ باوانی گەڕاوەتەوە بۆ ماڵ . دوو هەفتە دواتر دەچێت بۆ دادگایەک بۆ ئەوەی پێیان بڵێت کە بووە بە ئیسلام و شوی بە رفێندەرەکەی کردوە و هەریا دەڵێت:

"پۆلیسێکی ژن دەرزیەکی لێدام . دادوەر و پۆلیسەکەش بەرتیلیان پێدرابوو. ئەوان بە منیان گووت تۆ هاوسەرت هەیە ، پێشیان گوتم کە تۆ ئێستا موسڵمانیت".

باوانی خانم هەریا هەرچیان هەبوو خەرجیان کرد ، تەنانەت ئەو تاقە گامێشەی هەیان بوو فرۆشتیان بۆ ئەوەی بە پارەکەی کچە رفێندراوەکەیانی پێ بهێننەوە ماڵ. پاشان دادگایەکی باڵاتر کەیسەکەی لە بەرژەوەندی ئەو خانەوادەیە یەکلاکردەوە.

کۆمەڵگەی هیندۆس لە پاکستان گازندە دەکەن و دەڵێن کاری رفاندنی کچانیان و دواتر هاوسەرگەی لەگەڵیان زۆرجار وەک پاساوێکی یاسایی بۆ رفاندنی ئەو کچانە بەکاردەهێنێت و دواتر هەڕەشە لە کچەکان یان لە خانەوادەکانیان دەکرێت کە لێدوانی درۆ و ناراست لە دادگا بدەن.

هاوکات پۆلیسی پاکستانی دەڵیت ئەم کەیسانە بەو شێوەیە ئاسان نیە، زۆرێک لەو کچانە دەڵێن خۆیان بە خواستی خۆیان لەگەڵ ئەو کۆڕانە هەڵدەگیرێن و دەکەونە خۆشەویستی ئەو کوڕانەوە. پاشان باوانیان سکاڵا پێشکەش بە دادگای پاکستانی دەکەن و دەڵین کچەکانیان رفێندراون.

خانم سۆنەری زەرینە دەڵێت " من شوم بە شانەواز کردوە لەبەر ئەوەی باوک و دایکم گەرەکیان بوو بە زۆرە ملێ بمدەن بە پیاوێک کە حەزم لێی نەبوو ".

رابەرانی هیندۆس دەڵین تەنانەت ئەگەر کچێک بە خواستی خۆشی ماڵی باوانی بەجێبێڵیت بەڵام تەمەنی لە خوار هەژدە ساڵانەوە بێت ، دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ماڵی باوانی.

تەمەنی یاسایی بۆ هاوسەرگەری لە پاکستان 16 ساڵییە بەڵام لە پارێزگای سند 18 ساڵییە. هاوسەرگەری بە تەمەنی منداڵی کارێکی باوە لە پاکستان تەنانەت لە نێو دانیشتوانی زۆرینە موسڵمانی ئەو وڵاتە.

کۆمەڵگەی هیندۆس لە پاکستان ئێستا گوشار دەکەن بۆ دەرکردنی یاسایەکی نوێ ، ئەوەی هەڵگەڕانەوە لە ئاین بۆ خەڵکانی ژێر تەمەن 18 ساڵان قەدەغە بکات.

XS
SM
MD
LG