هەزاران کەس لە بەغدا کۆبونەتەوە بۆ پشتیوانی کردن لە کەسایەتی ناوداری شیعە موقتەدا ئەلسەدر، و هەتا دێ زیاتر فشار دەبەن تا نزیک تر ببنەوە لە ناوچەی سەوزی شارەکە کە شوێنی کەسایەتییە سیاسییەکان و باڵیۆزخانە بیانییەکانە.
لە سەرەتاوە ئەو پردەی کە بەرەو ناوچەی سەوز دەڕوات داخرا بۆ هاتوچۆ کردنی ئۆتۆمبێل و خەڵکیش پاش بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە لە ئێوارەی پێنجشەممە، خۆپیشاندەران دوو هێند بوون. پشتیوانانی ئەلسەدەر تەلبەندەکانیان بچڕاند و بەربەستەکانیان لابرد بۆ ئەوەی پردی جمورییە بکەنەوە.
خۆپیشاندەران پشتیوانی لە داواکارییەکەی موقتەد ئەلسەدر دەکەن بۆ چاکسازی لە نێو حکومەتدا.