Accessibility links

وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەلێت تاکتیکەکانی تێرۆرستانی داعش جینۆساید و پاکتاوی نەژادین


جۆن کێری وەزیری دەرەوەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ کە هاوکاتبوو لەگەڵ دوا موڵەتی 17 ئەم مانگە ی بەڕیوەبەرایەتی ئۆباما بۆ بڕیاردانی لەسەر ئەو تاوانکاریانەی ملیتانانی دەوڵەتی ئیسلامی لە دژی کەمینە ئاینەی و نەژادیەکان ئەنجامیان داوە ، جۆن کێری گوتی ئەو تاوانکاریانەی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا ئەنجامیانداوە دەگەنە ئاستی جینۆساید.

جۆن کێری گوتیشی ئامانج لە ئامادەبوونم ئەمڕۆ لە بەردەم ئێوەدا بۆ ئەوەیە جەخت لەوە بکەم کە لە روانگەی منەوە داعش بەرپرسیارە لەو جینۆسایدەی دژی گروپەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو گرپە ئەنجامیان داوە، لەوانە ئیزیدیەکان و مەسیحیەکان و هەروەها موسڵمانانی شیعە ئاینزا. رۆژێک پێشتر جۆن کێری ئاماژەی دابوو کە بڕیاردان لەو بارەیەوە رەنگە زیاتری پێ بچێت.

جۆن کێری گوتیشی بە راگەیندی حکومڕانی دەوڵەتی خەلافە ، خۆی لە خۆیدا ئەوە کاری جینۆسایدە و هەروەها ئایدیۆلۆژیای جێنۆساید. هاوکات جۆن کێری ئاماژەی ئەوەیکرد کە ئەو هیواخوازە کە هەڵوێستی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دڵنیایی دەداتە قوربانیان دەستی داعش کە وڵاتەکەی دان بە سروشتی قێزەونی تاوانکاریەکانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامیدا دەنێت و هەروەها ئەو تاوانانەی دەرهەق بە قوربانیان بە دەستی داعش ئەنجامدراون پشتراست دەکات.

XS
SM
MD
LG