Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: کشانەوەی ڕوسیا لە سوریا / قۆناغی پاش دەوڵەتی ئیسلامی


له‌ به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا دوو ته‌وه‌ر باس ده‌کرێن.

ته‌وه‌ری یه‌که‌م: کشانه‌وه‌ی ڕوسیا له‌ سوریا.

ڕاگەیاندنەکەی ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا بۆ کشاندنەوەی سەرباز و فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی جێی سەرسوڕمان بوو. هەندێک لەوبڕوایەدان ئەم بڕیارە هەنگاوێکە بە مەبەستی فشار خستنە سەر بەشار ئەلئەسەد سەرۆکی سوریا تا بە چارەسەرییەکی سیاسیانە بۆ قەیرانی 5 ساڵەی سوریا قایل بێت. بەڵام دیمەشق تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت نکوڵی دەکات لەوەی هیچ جیاوازییەکی ڕوانین هەبێت لە نێوان هەردوو وڵاتدا و جەختیش دەکاتەوە لەوەی ئەم هەنگاوەی مۆسکۆ بە ڕێککەوتن و ڕێکخستن بووە لە نێوان دیمەشق و مۆسکۆدا.هەندێکی تریش دەیگێڕنەوە بۆ ئەرکە سەربازییەکەی مۆسکۆ لە سوریادا و دەڵێن مەبەستی هەبوونی هێزی لەشکری ڕوسیا تەنها بۆ لێدانی ئۆپزسیۆنی وڵاتەکە بووە و ئێستاش ئامانجەکانی خۆیی پێکاون و دەکشێتەوە.

بۆ له‌م کاته‌دا ڕوسیا له‌ سوریا ده‌کشێته‌وه‌؟

ته‌نها پێگه‌یه‌کی سه‌ربازی ڕوسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سوریا بوو، ئایا ئیتر پێویستی به‌و پێگه‌یه‌ نه‌ماوه‌؟

ئایا کشانه‌وه‌ی ڕوسیا له‌ سوریا چ پێگه‌یه‌ک بۆ ئێران جێده‌هێڵێت؟

ئایا ئێران و حیزبوڵای لوبنان دەتوانن بەبێ ڕوسیا ڕژێمی سوریا بپارێزن؟

ئەم بڕیارەی مۆسکۆ لە دەمێکدایە کە هەندێک لە چاودێر لەوبڕوایەدان ئەنجامەکانی دانوستاندن بۆ چارەسەرییەکی ئاشتیانە لەوانی پێشوو باشتر نابن و باسیش لە شەڕێکی قورستریش دەکەن بە بەراورد لەگەڵ شەڕەکانی 5 ساڵی ڕابردووی قەیرانی سوریا.

دکتۆر جه‌بار قادر
دکتۆر جه‌بار قادر

(دکتۆر جه‌بار قادر) پسپۆڕی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ش ده‌داته‌وه‌.

ته‌وه‌ری دووه‌م: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و قۆناغی پاش ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

لەم ماوەیەی ڕابردوودا لەگەڵ هەر باسکردنێکی هەلومەرجی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا باسێکی زۆریش لەسەر قۆناغی پاش دەوڵەتی ئیسلامی دەکرێت.

زۆرێک لە چاودێر لەو بڕوایەدان ئایدیۆلۆژیەتی دەوڵەتی ئیسلامی زۆر لە هزری ئەلقاعیدە توندڕەوانە ترە و هەر بۆیەشە وەک دەڵێن بە دووری نازانن لە پاش لەناوبردن و شکستپێهێنانی ئەم دەوڵەتە ئیسلامییە شییان هەیە ڕێکخراویکی توندڕەو تر و بە زەبروزەنگ تر بێتە ئاراوە.

لێرەوە وەک شیکەرەوە دەڵێن ئەرکێکی سەرەکی لەبەردەم کۆمەڵگای نێونەتەوەییدایە تا چەندێک بتوانێت بە خێرایی و هاوکاتی هەوڵەکان بۆ شکست پێهێنانی دەوڵەتی ئیسلامی، قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیشەوە چارەسەربکرێن و ئەمەش بە گرنگ دەزانن بۆ ڕێگەگرتن لە سەرهەڵدانی ڕێکخراوێکی تری وەکدەوڵەتی ئیسلامی یان هەر ناوێکی تر.

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری

هەڕەشە و مەترسییەکان هەر تەنها لە بواری چەکداریدا نیین لە بەرامبەر حکومەتەکان و دەسەڵاتەکاندا، بەڵکو لێرەدا خاڵە گرنگەکە ئەو مەترسی و نیگەرانی و دڵەڕاوکێیانەیە کە ڕووبەڕووی تاکەکانی کۆمەڵگا دەبنەوە و دەبنە مایەی ونبوونی تاک و هەوڵدانی لە پێناو خۆ دۆزینەوەدا پەنا بەرێتە بەر توندڕەوی بە گشتی و توندڕەوی ئاینی بەتایبەتی.

ئایا کاتێک باس له‌ قۆناغی پاش ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کرێت به‌و مانایه‌یه‌ هه‌لومه‌رجه‌کانی دروستبوونی ڕێکخراوی توندڕه‌و کۆتاییان پێدێت؟

ئه‌گه‌ره‌کانی گۆڕانکاری نه‌خشه‌ی سیاسی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زۆرن، به‌ڵام ئایا هاوڕاییه‌ک هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م گۆڕانکارییانه‌؟

ئایا لایه‌نه‌کانی هاوکێشه‌ی گۆڕانکارییه‌کان خۆیان ئاماده‌ن بۆ ئه‌گه‌ره‌کانی ئه‌م گۆڕانکارییانه‌؟

(ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری) نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ش ده‌داته‌وه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:55 0:00

XS
SM
MD
LG