Accessibility links

لە سەروبەندی گرژیەکانی نێوان هەردوو کۆریا پرسیار لە سەر ئامادەیی لەشکری ئەمریکا هەیە


بەرپرسانی لەشکری ئەمریکا دوێنێ چوار شەمە نیگەرانیان دەربڕی سەبارەت بە توانیان لە شەرکردن لە جەنگی نەریتی لە دژی هێزە چەکدارەکانی وڵاتانی وەک چین و روسیا و ئێران و هەروەها کۆریای باکور.

لەو بارەیەوە مارک میلی سەرۆکی ستونە هاوبەشەکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بە کۆمیتەی هێزە لەشکریەکانی لە خانەی نوێنەرانی وڵات گوت کە سەنگ خستنە سەر دژە تیرۆر و بە گژداچونەوەی یاخیبوون لە هەرێمی خۆرهەڵاتی ناوەراست ، سەرچاوە و تواناکانمانی بە خۆیەوە سەرقاڵکردوە و ئاستی پلانو ئامادەیمانی کەمکردوەتەوە لە شەڕکردن لە دژی ئەو هێزانەی کە بۆ بەرەنگاربونەوەیان پێسویستی بە تایبەتمەندی هەیە ، ئەگەر شەر لە بەشیکی دیکەی جیهان بەرپا ببێت.

مارک میلی گوتیشی ئەگەر ئەو جۆرە جەنگە بەرپا ببێت، ئەوا من نیگەرانی قوڵم لەو بارەیەوە دەبێت پەیوەست بە ئامادەگی هێزەکانمان لە سەروسەوداکردنیان لە کاتی خۆیدا .

ئەوەی جێی ئاماژەیە هاوکاتی ئەوەی کە نیگەرانی ئەمریکا لە مەڕ ئامادەیی هێزەکانی سەبارەتە بە شیانی بەرپابوونی شەڕ لەگەڵ زلهێزانی وەک روسیا و چین ، هاوکات ئەم نیگەرانیانەی پەیوەستی ئەمریکا لەم کاتەدایە کە گرژی و ئاڵۆزیەکان لەسەر نیمچەدورگەی کۆریا و هەرەشەی ئەتۆمی کۆریای باکور رویان لە هەڵکشان کردوە.

XS
SM
MD
LG