Accessibility links

ئەڵمانیا ئۆفیسە دپلۆماتیەکانی خۆی لە تورکیا دادەخات

  • Smko Aziz

بە گوتەی کونسڵخانەی ئەڵمانی لە ئەستەمبوڵ ، کارە دپلۆماتیەکانی ئەو وڵاتە و هەروەها خۆێندنگەیەکی بەهۆکاری ئاسایشی لە تورکیا داخستوە ،ئەم هەنگاوەی ئەڵمانیا وەک گرتەنبەری رێوشوێنی خۆپاراستنە.

لەو بارەیەوە کونسڵخانەی ئەڵمانی گوتی داخستنەکان باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە ئەنکەرە و هەروەها خوێندنگەیەکی ئەڵمانی لە ئەستەمبول ی گرتوەتەوە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە ؛ ئەم راگەیاندنەی ئەڵمانی لەو بارەیەوە بە کەمتر لە هەفتەیەک دوای تەقینەوە خۆکوژیەکەی ئەنکەرە بوو ئەوەی بە ئوتومبیلێکی بۆمبرێژکراو ئەنجامدرا و کوژرانی 37 کەس و هەروەها بریندارابوونی پتر لە سەد کەسی لێکەوتەوە.

هاوکات کونسلخانەی ئەڵمانی لە تورکیا هانی هاوڵاتیانی خۆی لە تورکیا دەدات لە باڵەخانە دپلۆماتیەکان دوور بکەونەوە ، ئەمەش بە هۆی ئەوەی وەک بەرپرسانی کونسلخانەی ئەڵمانی لە تورکیا دەڵێن لە بەر مەترسی شیانی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستیە ، بەڵام دەشڵین ئەو هەڕەشەیە بەتەواوی پشتراست نەکراوە.

XS
SM
MD
LG