Accessibility links

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بریاری دا لە رێگا نەدان بە پەیڕەوانی سەدر بۆ خۆپێشاندان


ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بریاری دا لە رێگا نەدان بە پەیرەوانی موقتەدا سەدر بۆ دەوار داکوتانیان لە خۆپێشاندان بەرامبەر بە ناوچەی سەوزدا لە بەغدا کە بریار وابوو لە رۆژی هەینی دەستی پێبکات.

Iraq
Iraq

ماوەیەکە دەیان هەزار لە لایەنگیرانی سەدر خۆیان ئامادە دەکەن بۆ خۆپێشاندان بە دانیشتن لە درێژایی رۆژدا لە ناوەراستی بەغدا بۆ فیشار هێنانە سەر حکومەت لە ئەنجامدانی چاکسازیەکی قوولتر.

لە بەیاننامەکەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیراندا وا هاتووە کە " یاسا رێگا نادات بە ئەنجامدانی خۆپێشاندان بە دانیشتن، بە تاێبەتی لە بارودۆخی ئاسایشی ئێستادا و بە تاێبەتی لە بەرامبەر هەڕەشەی گروپە تیرۆریستیەکاندا وە شیانی ئەوەی ئەم خڕبونەوە بکرێتە ئامانج.

بەننامەکە هەر وەها ووتی هێزەکانی ئاسایش ئیستاکە خەریکی شەری گروپی تیرۆریستەکانی داعشدان و شیانی گەرەنتی پاراستنیان نییە لە هەموو کاتێکدا.

ئەنجومەنی وەزیران هەر وەها ووتی پشتێوانی لە داخوازی خۆپێشاندەران دەکات بۆ ریفۆرمەکان وە ئەوەشی پاراستووە لە دانی رۆژێک بە لایەنگیرانی سەدر بۆ خۆپێشاندان لە هەفتەکانی داهاتوودا.

XS
SM
MD
LG