Accessibility links

لە تەقینەوەی ئۆتۆبوسێکدا لە پاکستان 15 کەس کوژراوون


Pakistan Peshawar Bomb Blast in Bus

Pakistan Peshawar Bomb Blast in Bus

لە رۆژی چوارشەممە و لە دەرئەنمجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە ناو ئۆتۆبوسێکدا لە باکوری رۆژئاوای پاکستان 15 کەس کوژران و بەلای کەم 30 کەسی تریش بریندار بوونە.

بە پێی کاربەدەستانی ئوستانداری شاری پێشاوەر کە تەقینەوە کوشنددەکە تێدا ئەنجام دراوە زۆری کوژراو و بریندارەکان لە کارمەندانی حکومی بوونە.

لە دەستپێکی لێکۆڵینەوەیەکی پۆلیسدا بەو دەرئەنجامە گەیشتوون کە کەرستەکانی تەقینەوەکە لە ژێر سەندەلیەکی ئۆتۆبوسەکەدا شاردرابوەوە و بە ریمۆت کۆنترۆڵ تەقینراوەتەوە.

وێنەکانی تەلڤزیۆن وا پێشانی داوە تەقینەوە بە هێزەکە ئۆتۆبوسەکەی بە گشتی تێک و پێک داوە.

کەس لە تەقینەوە کوشنددەکەدا خۆێ بەرپرسیار نەزانیەوە بەڵام کاربەدەستان گومانیان لە تالیبانەکانی پاکستاندا هەیە کە لەوانەیە لە پشتی ئەو تەقینەوەدا بن.

XS
SM
MD
LG