Accessibility links

پولیسی بەلژیکی لە پەیوەندی بە هێڕشە تیرۆریستیەکانی 13 نۆڤامبر لە پاریس و لە هێڕشبردنێکی دژە تیرۆردا لە برۆسڵ گۆمانلێکراوێکیان کە بە کە کلاشنیکۆفێکەوە چەکدار بوە کوشتووە.

هەر وەها لە کردارەکەی رۆژی سێشەممەدا کە لە لایەن هەردوو فەرەنسا و بەلژیکەوە لە ئەپارتمانێکدا لە دەرەوە لە دارستانێکدا ئەنجامدرابوو سێ بەلژیکی و ئەفسەرێکی پۆلیسی فەرەنساویش بریندار بوونە.

هەر لەبەر ئەوەی روون نەبوە ئاخۆ گۆمانلێکراوی تر هەڵاتوون، کردارەکان تا درەنگانێکی رۆژی سێشەممەدا هەر وا بەردەوام بوە.

ناوچەکە هەر پاش دەستپێکردنی تەقەکردنەکان بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر داخرابوو .

هێزەکانی ئاسایشی بەلژیکی چالاکانە بە دووای راونانی کۆمانلێکراوەکان بونە و ئەوانەی پەیوەندیان بە هێڕەشەکانی پاریسەوە بوە کە تێدا 130 کوژران.

XS
SM
MD
LG