Accessibility links

بابان ئەلیاسی: ئێمەی کورد وەکو بەشێک لە میللەتی سەر دەست سەیرمان دەکەن تاکو گەلێکی کۆڵۆنیزە


Baban Eliassi
Baban Eliassi

ئەمرۆ سێشەممە کێشەی پیادە کردنی مافی سەربەخۆیی وەکو چارەسەریەک بۆ رێگری لە شەر و ناکۆکی لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە ژنیێڤ لە نێوان ژمارەیەک لە میللەتە جیاوازەکاندا باس کرا.

بابان ئەلیاسی لە ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ و خوێندکاری دکتۆراە لە زانستە رامیاریەکان لە زانکۆێ ژنیێڤ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت" چەندین کەمینە لە یەمەن، سریلانکا، کورد و خەڵکی سەهارا و هەندێ لایەنی تر لەو پانەڵەدا بەشداریان کرد کە تێدا باسی بناغەی مافی چارەنووسیان کرد".

کاک بابان هەر وەها دەلێت" دیارە کێشەی کورد لەگەڵ سەهراویەکان یا لەگەڵ تامیلیەکان بە جۆرێک لە جۆرەکان جیاوازی هەیە، کە سەبارەت بە کێشەی سەهارا چەندین بریار لەو بارەیەوە لە لایەن UN هەیە ، هەندێکی تر وەکو کۆڵۆنیاڵی سەیریان دەکەن، هەر وەها هەندێکیان وەکو کەمینە لە چوارچێوەی وڵاتاندا سەیریان دەکەن، وەکو ئێمەی کورد".

کاک بابان دەشڵێت" بە گشتی دەوڵەتەکان پییان باشە ئەو سیستمەی کە هەیە بپارێزرێت و ئاڵۆگۆر درووست نەکرێت، بەڵام ئەوە ئەگەرێتەوە بۆ سەر چالاکبوونی نەتەوەکان کە تا چ ئەندازە ئەتوانن ئەمری واقع ( الامر الواقع) درووست بکەن و یاسا نێۆنەتەوەییەکان ناچار بێت خۆێ لەگەڵیاندا جۆر بکات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:03 0:00

XS
SM
MD
LG