Accessibility links

فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق باس لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەکانی پـێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە کەرکوک دەکات


ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەك فەرماندەى باڵاى حەشدى شەعبى و سوپاى عێراق سەردانى شارى كەركوكیان كرد و لە دیوانى پارێزگاى كەركوك لەگەڵ فەرماندە باڵا سەربازیەكانى پێشمەرگەدا كۆبوونەوە.

فەریق ئەنوەر حەمەئەمین فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"سەردانەكەمان بۆ دروستكردنى هەماهەنگى بوو لەنێوان سوپا و حەشدى شەعبى و هێزى پێشمەرگەدا ، چونكە دوژمنى هاوبەشمان هەیە."

وتیشى"بۆمب بارانكردنى ناحیەى تازە كەسەربە كەركوكە بەچەكى كیمیایى سەلماندى كەداعش خاوەنى ئەو چەكەیە."

وەفدى عێراقى كەسەردانى كەركوكیان كرد، لەهادى عامرى فەرماندەى حەشدى شەعبى و فەرماندە هێزە ئاسمانیەكان و هێزە وشكانیەكانى عێراق پێكهاتبوون ، هەروەها وەفدى كوردیش لە پارێزگارى كەركوك و بریكارى وەزارەتى پێشمەرگە و ژمارەیەك فەرماندە و بەرپرسى حزبى پێكهاتبوون.

جەبار یاوەر ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێى دۆخى ئەمنى پارێزگاى كەركوك كراوە."

بەپێى زانیاریەكانى دەنگى ئەمەریكا ، تەوەرى سەرەكى گفتووگۆى نێوان وەفدى هەرێم و بەغدا مەسەلەى هەماهەنگى بووە بۆ كۆنترۆۆڵكردنى گوندى بەشیرى باشورى كەركوك، كەلەو گوندەوە ناحیەى تازە خورماتوو بەبۆمبى "كیمیایى"بۆمباران كرا.

سەبارەت بەوەى تاچەند رێككەوتوون لەسەر هێرشى هاوبەشى پێشمەرگە و هێزە عێراقیەكان بۆ سەر گوندى بەشیر، ئەنوەر حەمە ئەمین ئامادەنەبوو زانیارى بدركێنێت.

هێزى پێشمەرگە و حەشدى شەعبى لەسەر چۆنیەتى هێرشكردنە سەر گوندى بەشیر ى باشورى كەركوك راى جیاوازیان هەیەو ، تائێستا لەسەر ئەنجامدانى هێرشى هاوبەش بۆ سەر ئەو گوندە رێكنكەوتوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:45 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG