Accessibility links

سۆران عومەر : ئەم ڕەوشە داراییەی هەرێم سیاسەتێکی خراپی برسیکردنی خەڵکی کوردستانە


سۆران عومه‌ر
سۆران عومه‌ر

پێشتر بەشێک لە پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان باسیان لەوە دەکرد کە حکومەتی هەرێم چەندان ملیار قەرزارە بەڵام ئێستا دەڵێن نەخێر حکومەت پارەی هەیە.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمان یەکێک بوو لەو پەرلەمانتارانەی باسیان لەو قەرزانەی هەرێم دەکرد و هاوکات دەشیان پرسی ئەگەر حکومەت بڕی نزیکەی 20 ملیار دۆلار قەرزار بێت ئەوا پێویستە بزانرێت چۆن خەرج کراون، بەڵام ئێستا دەڵێت بەڵگەی تەواوی لە بەردەستدایە کە حکومەتی هەرێم نەک هەر قەرزار نییە بەڵکو پارەشی هەیە.

سۆران عومەر دەڵێت لە مانگی 10 ی ساڵی 2014 دا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە تا زانیاریەکان بخاتە بەردەست لەسەر داهات و خەرجییەکان و کورت هێنانی بودجە، چونکە لەو ساڵەدا یاسای بودجە نەبووە و دەشڵیت لە پاش فشارێکی زۆری لیژنەی دارایی حکومەتی هەرێم زانیارییەکانی نارد بەڵام ئەوەی بینرا "دەستکارییەکی زۆر مەترسیداری پارەی بانکەکانی هەرێمی کوردستان کراوە."

سۆران عومەر لەگەڵ خستنە ڕووی تەواوی زانیارییەکان بە ژمارەوە ئاماژەش بەوە دەکات کە حکومەتی هەرێم بە دوو جار بڕی یەک ملیار دۆلاری قەرزی لە تورکیا وەرگرتووە و دەشڵێت کاتێک لە ساڵی 2015 دا وەزیری دارایی هەرێم سەردانی تورکیا دەکات دەبینێت لەو بانکەدا کە دەبوایە پارەی ئەو داهاتی نەوتەی بە بۆری لە تورکیاوە دەڕوات لێبوایە دەبینێت هیچی تیادا نییە و دەشڵێت بەڵام زانراوە کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم ژمارەیەک ئەژماری بانکی هەیە لە هەرێم و لە وڵاتانی تریش و باسیش لەوە دەکات لە پەرلەمانی هەرێمیش هیچ ئەنجامێک بەدەست نەهاتووە ئەو پارانە لە کوێن و چەندیشە و کێش دەسەڵاتی هەیە بەسەر ئەو پارانەدا.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، سۆران عومەر دەڵێت پڕ بە جانتایەک کە بە دەست هەڵناگیرێت بەڵگەی لەلا هەیە لەسەر هەموو گەندەڵییەکانی حکومەت و زۆربەشیان گەیەندراەنەتە دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی و دەشڵێت تەنها لەم خولەی ئێستای پەرلەماندا 400 دۆسێ نێردراون بۆ دەستەی دەستپاکی و بۆ داواکاری گشتی و تا ئێستاش فرمانی دەستگیرکردنی نزیکەی 80 بەرپرس هەیە لەسەر گەندەڵی بەڵام ئەو هۆکارە حیزبییەی پەرلەمانی پەکخستوە و حکومەتیشی ئیفلیج کردووە ڕێگرە لەوەی ئەو دۆسێیانە هەنگاو بنێت بەرەو جێبەجێکردنی یسا و هەروەهاش سەروەری یاسا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:44 0:00

XS
SM
MD
LG