Accessibility links

ئارێز ئەندەریاری: لەو بروایەدا نێیم ئەم شەڕە رابوەستێت بێ ئەوەی خواستێکی لایەنەکانی تێدا بێتە دێ


Arez Andaryari ئارێز ئه‌نده‌ریاری
Arez Andaryari ئارێز ئه‌نده‌ریاری

هەر وەک دەبینرێت کردارە لەشکەریەکانی ئەرتەشی تورکیا زۆری خایاند و بارودۆخەکە لە شارە کوردیەکانی تورکیادا تا دێت بەرەو بەددتر دەروات. ئایا هیمایەک لە ئاسۆدا هەیە بۆ راوەستانی ئەو شەڕ و وێرانیە؟

ئارێز ئەندەریاری رۆژنامەوان و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دیارە ئەوە زیاتر لە چوار مانگە لە زۆربەی ناوچەکانی باکوری کوردستان ئەو شەڕە بە شێوەیەکی زۆر هۆڤانە، دڕندانە بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل بەردەوامە ، وە کۆمەڵێک کردەوەی ناشارستانی، کۆمەڵێک کردەوەی هۆڤانە کە مرۆڤ دەتوانێ بڵێ تەنها دەچێتە چوارچێوەی کۆمەڵ کوشتنی کوردان بە پێێ ئەو یاسا و رێسایانەی بۆ ژینوساید نووسراوە ئەنجام دراوە".

کاک ئارێز هەر وەها دەڵێت" من لەو بروایەدا نێیم ئەو شەڕە بە شێوەیەک رابوەستێ بێ ئەوەی ئەنجامێک وە یاخود خواستێکی لایەنەکانی تێدا بێتە دێ، بە تاێبەت لایەنی کوردی کە پێداگرە لەسەر پێشڤە چوون و تێکۆشانی ئازادیخوازانەی خۆێ لەو بەشەی کوردستان".

کاک ئارێز دەشڵێت" دەوڵەتی تورکیا باوەری بە وتو وێژ و دانۆستاب نەماوە و بە جۆرێک لە جۆرەکانیش هەڕەشەی کۆمەڵ کوشتن دەکەن، ئەوەتا داوود ئۆغڵۆ دەڵێت ئەرمەنیەکان لەناو چوون بۆیە تورکیای ئێستا دامەزراوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:23 0:00

XS
SM
MD
LG