Accessibility links

داعشێکی ئەمەریکایی خۆی ڕادەستی پێشمەرگە دەکات


سەرکردەیەکی هێزی پێشمەرگە ڕادەگەیەنێت ئەمەریکاییەکی بە ڕەچەڵەک فەڵەستینی ئەندامی داعش، لە گوندی گولەری باشوری ڕۆژهەڵاتی شەنگال خۆی داوە بە دەست هێزەکانی پێشمەرگەوە.

کۆڵۆنێل سەرباز حەمە ئەمین بەرپرسی فەوجی دووی لیوای هەشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەڵێت "بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە پێش کاتژمێر 5 پێشمەرگەکان هەستیان بە شتێکی نامۆ کرد بەڵام هەر بە دوایدا گەڕیان هەتا هەندێک دنیا ڕووناک بۆوە ئەو کاتە خۆی هاواری کرد بە ئینگلیزی گوتی دەمەوێت قسەتان لەگەڵ بکەم".

بەڕێز حەمە ئەمین لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەشڵێت هەر چەندە عەرەبییەکی باشی نەزانیوە بەڵام تێی گەیاندوون کە باوکی فەلەستینییە و دایکیشی خەڵکی موسڵی عێراقە.

ئەو ئەندامەی داعش ناوی خوەیس مەحەمەد جەمالە و تەمەنی 27 ساڵانە و چەندین جۆری بەڵگەنامەی پێ بووە لە ناویاندا ناسمانەی مۆڵەتی شۆفێری ئەمەریکا کە لە ولایەتی ڤێرجینیا دەر‌هێنراوە و هەروەها دراوی تورکی بڕێک دۆلاری ئەمەریکی پێبووە.

دەقی وتووێژەکەی نەجیب باڵایی لەگەڵ بەڕێز حەمە ئەمین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:38 0:00

XS
SM
MD
LG