نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ستیفان دی مەستۆرا ڕۆژی دووشەممە دەستیکرد بە خولی نوێی وتووێکی ئاشتی لە ژنێڤ و هۆشداری دا تەنها ئالتەرناتیڤ بۆ وتووێژەکان گەڕانەوەیە بۆ شەڕێکی سەختتر لەوەی کە هەوبووە.
لە کاتی لێدوانەکەیدا بەر لەوەی لەگەڵ شاندی حکومەتی سوریا کۆببێتەوە دی مەستۆرا گوتی دەکەوێتە سەر گەلی سوریا بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان بدەن، و پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکانیش هاوکارییان بکات.
دی مەستۆرا ڕایگەیاند بەرنامەکە بەو شێوەیەیە کە وتووێژی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ هەمولایەنەکاندا ئەنجام بدات بۆ ماوەی نزیکەی 10 ڕۆژ و پاش پشویەک خولی داهاتوی وتووێژەکان لە سەرەتای مانگی 4 دەستپێبکاتەوە و خولێکی تریش دوابەدوای ئەوە.
ئەو نوێنەرەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت لەو بڕوایەدایە ئەم پرۆسەیە بەلانی کەم نەخشەڕێگایەک بۆ ئاشتی بەرهەم دەهێنێت " هەتا ئەو کاتە لە بڕوایەدام پێویستە ئێمە هەر هیچ نەبێت نەخشە ڕێگایەکی ڕوونمان هەبێت، من ناڵێم ڕێککەوتنێک بەڵام هەر هیچ نەبێت نەخشەیەکی ڕوون، چونکە سوریا چاوەڕوانی ئەمە لە هەمومان دەکات.
ئەو هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە گرنگە دوژمنکارییەکان ڕابگیرێت و هاکاری مرۆییەکان زیاد بکرێت.