Accessibility links

سەعدی ئەحمەد پیرە: مایەی سەرسوڕمانە کە دەگوترا بۆری نەوت تەقێندراوەتەوە و ڕێگە نەدەدرا تیمی پشکنین و میدیا بچنە شوێنی ڕووداوەکە


سەعدی ئەحمەد پیرە
سەعدی ئەحمەد پیرە

یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامن لە کۆبوونەوەکانی نێوانیان و پاش هەر کۆبوونەوەیەکیش ئەندامانی هەردوو لایەن دەڵێن کۆبوونەوەکانیان درێژەیان دەبن.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت کۆبوونەوەکانی نێوان یەکێتی و پارتی ژمارەیەک دۆسێی جیاوازی لە خۆ گرتووە و بەڵام وەک دەڵێت دۆسێی نان و موچەی خەڵک لە ئاستی سەرەکیترین دۆسێکانە کە گەیشتۆتە ئاستێکی ترسناک کە خەریکە شیرازەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان تێکبدات و هەروەهاش ئاسایشی کۆمەڵایەتیش و دەشڵێت ئاسایی کردنەوەی ئەم ڕەوشەی هەرێم نابێت مەرجی پێشوەختی لەگەڵدا بێت.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بەو دەنگۆیانەی دەڵێن پارتی و یەکێتی لە هەوڵدان تا حکومەتێکی دوو لایەنە پێکبهێنن، بەڕێز پیرە دەڵێت تا ئێستا و کاتی ئەم وتووێژە یەکێتی نیشتمانی بڕیارێکی لەو شێوەیەی نەداوە چونکە بەهۆی ئەم ڕەوشە ترسناکەی لە هەرێمدا هەیە پێویستی بە حکومەتێکی یەکێتی نیشتمانی بنکە فراوان هەیە و دەشڵێت ئێستا یەکێتی لە نێوان غرور و لوت بەرزی پارتی و پێداگرتنی گۆڕاندا کێشەی هەیە.

لەسەر پرسی نەوت و ئەو هەواڵانەی کە دەڵێن داهاتی نەوت لەلایەن تورکیاوە دەستی بەسەردا گیراوە، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندەڵێت"بێگومان شتێک هەیە و دوکەڵ بەبێ ئاگر نابێت بەڵام وردەکارییەکان چیین من نایزانم و ناتوانم قسەی لەسەر بکەم و کە دەشڵێم ناتوانم قسەی لەسەر بکەم مانای ئەوەیە کە دەبێت لێی بکۆڵرێتەوە."
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:28 0:00

XS
SM
MD
LG