Accessibility links

سەرجەم ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماورییەکانی جیهان پێکڕا بەڕاوبۆچوونی چاودێرەکان چەندین راڤەکاری و لێکدانەوە هەڵدەگرێت. هاوکات چەند شیکاریی و وردبونەوە هەبێت لەبارەیانەوە هێندەی تر لە ڕووی تیۆری و شارستانییەوە دەوڵەمەندتر و پڕ بایەختر پۆلێندەکرێت. راپەرینە جەماوەرییەکەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان وەرچەرخانێکی مێژوویی و شارستانی پڕ بایەخ بوو بۆ خەڵک و ئەو قەوارە شارستانییەی کورد لە ناوچەکەدا بەتایبەتی پاش ئەو هەموو جەورو ستەمە دڕندانەیەی دیکتاتۆریەتی بەعس لە سەردەمی سەدام حسێندا.

لەبارەی ئەو راپەڕینە مێژووییە گەورەیەوە کە سەرجەم دامەزراوە سەرکوتکارەکانی سەردەمی بەعس راماڵی ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز خالید ڕەزا سازکردووە وەک بەشدارێک لە سەرپەرشتیکردنی نەخشەو جێبەجێکردنی راپەڕینەکەی 1991 دا.

خالید ڕەزا دەڵێت "دوای گرتنی کوەیت هەلومەرجێک هاتەپێشەوە کە پێویستی دەکرد خۆمان ئامادەبکەین بۆ جوڵاندنی شارەکان، لەبەرئەوە نەوشیروان مستەفا بۆخۆی لەگەڵ کۆمیتەی سەرکردایەتی و ناوەندیی کۆمەڵەی ئەوکاتە کە بارەگاکەیان لە قاسمەڕەش بوو بەرنامەیەکی تێروتەسەلیان بۆ ڕاپەڕین نوسی، پلانی دەستگرتن بەسەر شار و شارۆچکەو ئۆردوگاکانی کوردستان، بەتایبەتی ئەوە دوای قۆناغی یەکەم، قۆناغی دووەم دەستگرتن بوو بەسەر ناوەندی پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و کەرکوک."

هەروەها دەڵێت " راپەڕین لەئەنجامی ئەو هەموو زوڵم و زۆرە بوو کە بە درێژایی دروستبوونی عێراقی تازە بەرامبەر خەڵکی کوردستان کرابوو لە سەردەمی حیزبی بەعسی سەدام حسێندا گەیشتە لوتکە، واتە رق و توڕەیی خەڵک لەبەرامبەر فاشییەتی حیزبی بەعسدا گەیشتە حاڵەتی قوڵپدان و کوڵانێک بەجۆرێک کە خەڵکی کوردستان بەبێ چەک بەدەستی ڕووتی پەلاماری بنکەو بارەگاکانی حیزبی بەعسیدا لە 5 ی مانگی سێ وە تا رزگارکردنی کەرکوک."

سەبارەت بە پایامەکانی راپەرینیش خالید رەزا دەڵێت "تائێستا پەیامەکانی راپەرین جێبەجێنەکراوە......"

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتوێژەکەدا.

XS
SM
MD
LG