Accessibility links

کاندیدێکی موسڵمانی ئەمەریکی هیوادارە مێژوو تۆمار بکات


ویلایەتی ئیلینیۆی چلهەمین کۆمەڵگەی شیکاگۆیە لە باکوری ڕۆژئاواوە، ئەو شوێنەی کە پاوڵ ساک ناوی دەنێت نیشتیمان، هەرچەند ئەو دەڵێت ئەو شێوازی دەربڕینەی کە سیاسییەکان لەو ناوچەیەدا کاری لەسەر دەکەن بە دڵی نییە.

"دەبوایە ئێمە هەزاران سیاسیمان هەبوایە کە نوێنەرایەتی ئێمەیان بکردایە لە شارەکەدا، لە وڵاتەکەداو ئاستی ویلایەتەکەو کۆمەڵگەکانی دیکە، بەڵام لەڕاستیدا تەنها چەند کەسێکن ئەو کارەیان گرتۆتە ئەستۆ".

بەڵام ئەم لەدەرگادانەی باڵەخانەیە لە ساڵی پێشوودا هیوایەکی تازەی پێبەخشی.

"ڕێکخەرانی کەمپینەکە شتی کەمیان لەبارەی ئەوەوە پێیوتم کە وا دەردەکەوێت ئەو باوەڕی بە شتێکە کە من باوەڕم پێیەتی. لەگەڵ ویلایەتەکەو فەوزاکانی ناویدا، ئەمە وادەرئەکەوێت کە کاتێکی گونجاو بێت بۆ من بۆئەوەی بەشداری شتێک بکەم"

لەبەرئەوە لە 15 ی ئەم مانگەدا، لوتکەی هەڵبژاردەنە بۆ کۆمەڵگەی گشتی موسڵانە کۆچبەرەکانی ئەمریکا کە ئەوانە هەرگیز لە پێشوودا ئۆفیسێکی گشتی لەم جۆرەیان رێکنەخستووە.

هاریش پاتێڵ خۆی دەرخستووە کە دیمۆکراتێکی سەربەخۆیە- کەسێکە کە سەربە حیزبی ویلایەتەکە نییە.

"ویلایەتەکەم رێز یان وەڵامی پێداویستییەکانی کۆمەڵگەکەی من ناداتەوە. لەبەرئەوە لە ناوچەکەدا وا هەست دەکەم کە دیموکراسی لە قەیراندا بێت."

کاتێک کە پاتێڵ لەساڵی 1999 ەوە لەگەڵ دایکە بێوەژنەکەیدا دێت بۆ ئەمریکا، لەوکاتەدا بە هیچ شێوەیەک نەیدەتوانی بە ئینگلیزی قسەبکات. بەڵام سوپاس بۆ پرۆگرامە گشتییەکان کە بەهۆیانەوە دەخوێنێت و کۆلیژ تەواو دەکات. ئێستاش دەیوێت ئەو چاکەیە بداتەوە.

شیکاگۆ یەکێکە لەچلهەمینی ئەو ویلایەتانەی کە زۆرترین هەمەچەشنی نەژادی تیادایە، هەروەها نیشتیمانی سێ مزگەوت و کۆمەڵگەیەکی گەورەی موسڵمانانی ئەمریکایە.

هەر لە سەرەتاوە پێشبڕکێکە لەنێوان دوو پیاودایە یەکێکیان پاتێڵە و ئەوی دیکەشیان نوێنەرەکەی خانەی نوێنەرانە جەیم ئەندریەید. هەرکامێکیان بیبەنەوە کە لەوە دەچێت هەڵبژاردنە گشتییەکە لەمانگی نۆڤەمبەردا ببەنەوە چونکە وا دەردەکەوێت کە ئێستادا هیچ رکابەرێکی کۆمارییەکان لەئارادا نییە.

ئەگەر پاتێڵ بردییەوە، ئەوا ساتەوەختێکی مێژوویی تۆماردەکات وەک یەکەمین کۆچبەری موسڵمانی ئەمریکی هەڵدەبژێردرێت بۆ نوێنەرایەتی گشتی کۆمەڵگەی ئیلینۆی، شتێک کە پاوڵ ساک هیوازخوازێتی وەک شاهیدحاڵێک نەک وەک دەنگدەرێک، بەڵام وەک ئەندامێکی نوێی کەمپینەکەی پاتێڵ.

"ئەمە شتێکی مەزنە کە کەسێک خەڵکی وڵاتێکی دیکەیە، کەسێک کە تا تەمەنی 14 ساڵی هیچ فێری زمانی ئینگلیزی نەبووەو کەچی ئێستا رەنگە ببێتە نوێنەری من".

رەنگە بردنەودەی هەڵبژاردن کارە ئاسانەکە بێت، بەڵام نوێنەرایەتی گشتی لە ساڵی داهاتودا گرفتاری چەندین گرفت دەبێتەوە، لەوانە چۆن چارەسەری ئەو 9 بلیۆن دۆلارە دەکەن کە لە بەشە بودجەی ویلایەتەکە کورتی هێناوە.

XS
SM
MD
LG