Accessibility links

چەکدارانی سەر بە ئەلقاعیدە ناوچەکانی هێزێکی لەشکری سوریای ئازاد کۆنتڕۆڵ دەکەن


.

.

سەرهەڵداوانی سوریا کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات ڕادەگەیەنێت لە زنجیرەیک هەڵمەتی گەڕاندا لە باکوری پارێزگای ئیدلب ملیتانەکانی سەر بە ئەلقاعیدە بنکەکانیان گرتوون و چەکەکانیان دزیون.

هێزی 13ی لەشکری سوریای ئازاد ڕۆژی یەکشەممە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە بەرەی نوسڕەی سەر بە ئەلقاعیدە شەوی ڕابوردوو ناوچەکانی ئەوانی تاڵان کردووەو داگیری کردووە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ڕادەگەیەنێت بەرەی نوسڕە دەستی بەسەر موشەکی دژە تانک، زیرەپۆش، تانک و هەنێک چەکو تەقەمەنی ئەو هێزەشدا گرتووە کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی دەکرێن و مەشقیان پێکراوە. ڕێکخراوەکە دەشڵێت بەرەی نوسڕە و چەکدارە هاوپەیمانەکانی 40 کەسیان لە هێزی 13 ی لەشکری سوریای ئازاد گرتووە.

شایانی باسە لەشکری سوریای ئازاد و بەرەی نوسڕەش شەڕ لە پێناو ڕوخانی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەکەن.

XS
SM
MD
LG