Accessibility links

داعش بە بەکارهێنانی کیمیایی تاوانبار دەکرێت


بەرپرسانى ناحیەى تازە خورماتووى باشورى كەركوك ، دەڵێن بەهۆى ئەو بۆمبانەى كە داعش لەدژیان ئەنجامی داوە و گومان دەكرێت مادەى كیمیاییان لەگەڵ بێت ، هێشتا ژمارەیەكى زۆر لە دانیشتوانى ناحیەكە لەنەخۆشخانە هێڵدراونەتەوە و لەژێر پشكنینى پزیشكیدان.

نازم كەهیە ئەندامى ئەنجومەنى ناحیەى تازە ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند" تا ئێستا 866 كەس ڕەوانەى نەخۆشخانە كراون و منداڵێكى تەمەن 3 ساڵیش گیانى لەدەستداوە".

لە کۆتایی هەفتەی ڕابوردوودا داعش زیاتر لە 40 بۆمبى ئاراستەى ناحیەى تازە كرد و ، بەپێى وتەى بەرپرسانى ناحیەكە پشكنینى تیمە بیانییەكان سەلماندوویانە كە بۆمبەكان كیمیاییان لەگەڵدا بووە.

سۆران جەلال بەرێوەبەرى بەرگرى شارستانى ناحیەى تازە و یەكێك لەوانەى كەبەهۆى بۆمبەكانەوە توشى تەنگەنەفەسى بووە، ئاماژەى بەوەكرد بۆمبەكان بەشێک لە دانیشتوانى ناحیەكەى توشى ڕشانەوە و تەنگەنەفەسى وسوتانی پێست كردووە.

ناحیەى تازە خورماتووى باشورى كەركوک كە زۆرینەى دانیشتوانەكەى توركمانى شیعە مەزهەبن

، تەنها 5 كیلۆمەتر لەگوندى بەشیرەوە دوورە كە گەورەترین گوندى پارێزگاى كەركوكە و تائێستا لە ژێر دەستى داعشدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:17 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG