Accessibility links

سۆران عەلی خان: راپەرین گەورەترین وەرجەرخانی سیاسی و سەربازی بوو لە مێژووی جۆڵانەوەی رزگاریخوازی کورد


Soran Ali Khan
Soran Ali Khan

ەر بە دەستپێکردنی راپەرین لە شاری رانیەوە کە بە دەروازەی راپەرین ناسراوە، یەکە یەکە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان بە دوواێدا هاتن و لەدەستی رژێمی سەددام حوسەین رزگاریان بوو. شاری خانەقینیش لە 11/3/1991 واتە 25 ساڵ لەمەو پێش رزگار کرا.

Xanaqin . Khanaqin
Xanaqin . Khanaqin

سۆران عەلی خان یەکێک لە رۆناکبیرانی شاری خانەقین و یەکێک لەو پێشمەرگە دیرینانەی ئەو سەردەمە کە لە رزگارکردنی شارەکەدا بەشداری کرد، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لەو کاتەدا کە زەمینەیەک رەخسابوو بۆ راپەرینی خەڵکی عێراق بە گشتی و خەڵکی کوردستان بە تاێبەتی، ئێمە ئەو کاتە وەکو پێشمەرگە و سەرکردایەتیمان دەوری باشیان بینی، پێشبینیان ئەکرد کە راپەرین ئەبێ، هێزەکانی دوژمن تێک ئەشکێ، لەبەر ئەوە پیلانیان دانا لە رێگای پەیوەندی کردن بە هێزی چەکداری ناو شار ئەوانەی سەر بە رژێمیش بوون، مەفرەزەکانمان چەکدار کرد، خەڵکمان ئامادە کرد بۆ شەر و شۆر وە بە هەمان شێوەش پێشمەرگەش پڕ چەک کرا و ئامادە کراو و لە شاخەکانی بەمۆەوە دابەزین لەگەڵ هێزەکانی گەرمیان و خانەقین و دۆز و کەلار و کفری و دەربەندیخان، ئەو هێزانەش هەر یەکە دابەزی بۆ شاری خۆێ بۆ ئەوەی شارەکانمان رزگار بکەین".

کاک سۆران هەر وەها دەلێت" ووورەی پێشمەرگە و وورەی جەماوەر، رقی پیرۆزی خەڵک و تا رادەیەک شکستی هێزەکانی عێراق کە هاوپەیمانان لیان دابوو، ئەوانە هەموو هاندەر بوون ئێمە بتوانین لە رۆژی 11 ئازای 1991 شەرەفی ئەوەمان پێی بڕا و منیش وەکو خۆم شەرەفی ئەوەم پێێ بڕا یەکێک لەو پێشمەرگانەدا بووم کە بەشداریم کرد لە رزگارکردنی خانەقین، هەچەند وەکو هێزی پێشمەرگە ئێمە ژمارەمان کەم بوو، بەڵام جەماوەرێک باشمان هەبوو، رێکخستنێکی باشمان هەبوو، خەڵکی گەرمیان و کەلار و ئەو ناوچانەش هاوکارمان بوون، توانیمان لە ماوەیەکی کەمدا خانەقین رزگار بکەین".

کاک سۆران دەشڵێت" راپەڕین خۆێ لە خۆیدا گەورەترین وەرچەرخانی سیاسی و سەربازی دایە لەمێژووی جۆڵانەوەی رزگاری خوازی خەڵکی کوردستان، راپەرین رێرەوی مێژووی گۆری، بارودۆخی سیاسی کوردستانی لە شۆڕشێکی چەکداری شاخەکانەوە گۆڕی بەرەو حوکمداری و دامەزراندنی حکومەتی هەرێم".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:22 0:00

XS
SM
MD
LG