حکومەتی سوریا شاندێک ڕەوانەی ژنێڤ دەکات بۆ بەشداری کردن لە وتووێژی ئاشتی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن کە بە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی دەکات بەڵام داواکاری نوێنەری نەتەوە یەکگرتوووەکان ڕەت دەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ماوەی 18 مانگی داهاتوودا.
وەزیری درەوەی سوریا وەلید ئەلموعەلیم بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە شاندەکەی حکومەت ڕۆژی یەکشەممە بەرەو ژنێڤ بەڕێدەکەون، بەڵام لە 24 کاتژمێر زیاتر نامێننەوە ئەگەر ئۆپۆزسیۆن ئامادە نەبن. بڕیارە وتووێژەکان ڕۆژی دووشەممە دەستپێبکات.
خولی ڕابوردووی وتووێژە ناڕاستەوخۆکان لە 3 ی مانگی 2 تێکچوون پاش هێرشێکی حکومەت بە پشتیوانی ڕوسیا بۆ سەر حەلەب. خولی نوێی وتووێژەکان لە پاش دوو هەفتەی ئاگربەست هاتە ئاراوە.