Accessibility links

مه‌ڵا فه‌رمان: له‌ئێستادا ئه‌گه‌ری هێرشی فراوانی داعش بۆ سه‌ر شاری که‌رکووک نیه‌.

  • Wrya Kalle

ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پارێزگای که‌رکووک هێرشی مووشه‌ک و خۆکوژی ئه‌نجامداوه‌‌.

له‌ئێستادا مه‌ترسیه‌کان بۆسه‌ر شاری که‌رکووک له‌چ ئاستێکدایه‌‌، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سه‌ردانی داوود ئۆغڵۆ بۆ ئێران ڕێکه‌وتنی ئه‌و دووهێزه‌ ئیقلیمیه‌ی له‌سه‌ر شاری موسڵ و که‌رکووک ڵێکه‌وتبێته‌وه، به‌وپێیه‌ی تورکیا و ئه‌مریکا به‌نیازن هێرش بۆ شاری موسڵ بکه‌ن، بڕیاربێت ‌ کۆنترۆڵی که‌رکوکیش بکه‌وێته‌ ده‌ست ئێران له‌ڕێی هێزه‌کانی بۆ نموونه‌ وه‌ک حه‌شدی شه‌عبی که‌سۆزداریان بۆ ئێران هه‌یه‌ و گرنگی شاری که‌رکووک بۆ ئێران له‌چیدایه.

حکومه‌تی هه‌رێم داوای یارمه‌تی دارایی به‌په‌له‌ی له‌ئێران کرد و ئێرانیش داوای پشکی له‌سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی هه‌رێمی کوردستان کردوه‌، به‌وپێیه‌ی که‌رکووک یه‌کێکه‌ له‌وشارانه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه‌، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت که‌رکووک که‌وتوه‌ته‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانه‌وه‌.

له‌مباریه‌وه‌ ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ مه‌لا فه‌رمان نووسه‌رو چاودێری سیاسی کردوه‌.

به‌ڕێز فه‌رمان ده‌ڵێت "داعش هه‌وڵی جمووجۆڵ ده‌دات به‌ڵام ئه‌گه‌ری هێرشی گه‌وره‌ و فراوان بۆ سه‌ر شاری که‌رکووک نابینم".

ده‌شڵێت هه‌موو لایه‌نه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌ڵه‌تیه‌کان هه‌وڵه‌ده‌ن و که‌رکووک له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ده‌بینن، بۆ نموونه‌ ئێران ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر سه‌نته‌ری ئیمام خومه‌ینی بۆ گه‌نجان له‌ناو شاری که‌رکووک کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ڕێگای شیعه‌کانه‌وه‌ هه‌وڵه‌دات له‌مشاره‌دا جێده‌ستی خۆی بکاته‌وه‌.

به‌ریز فه‌رمان ده‌ڵێت له‌ئێستادا بێجگه‌ له‌ ئێران و تورکیا لایه‌نی سێهه‌م له‌ناوچه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت که‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ و له‌‌کۆنفرانسی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب سه‌ره‌تاکانی ئه‌مه‌ ده‌رکه‌وتوه‌، هه‌روه‌ها وڵاتانی ئێران و تورکیا‌ له‌کۆنه‌وه‌ مه‌ترسیان له‌هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی پرسی کورد له‌سه‌ر شانوی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌.

ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌رو چاودێری سیاسی مه‌لافه‌رمان کردوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG