Accessibility links

بەهۆی هێرشی ئاسمانی تورکیا 67 ئەندامی پەکەکە دەکوژرێن


ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت لەشکر چەند هێرشێکی ئاسمانی دژ بە سەرهەڵداوە کوردەکان لە ناو باکوری عێراق ئەنجام داوەو بەلایەنی کەم 67 چەکدار کوژراون.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆ، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاسایشەوە دەڵێت، 14 فڕۆکەی جۆری F-16 و F-4 لەو هێرشەی ڕۆژی 9ی مانگی 3 بەشدار بوون کە گوایە عەمبارێکی چەکوتەقەمەنی پەکەکەی تێدا لەناو براوە.

ئاژانسەکە دەڵێت لەو هێرشانەدا 5 ناوچەی باکوری عێراق لە ناویاندا چیای قەندیلیش بۆردومان کران.

فڕۆکەکانی تورکیا لە مانگی 7وە بە بەردەوامی بنکەکانی پەکەکە لە باکوری عێراق بۆردومان دەکەن لەو کاتەوەی کە پرۆسەی ئاشتی حکومەتی تورکیا و پەکەکە تێکچوو.

پەکەکە کە شەڕ بۆ بەدەستهێنانی ئەتۆنۆمی بۆ کورد دەکات لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و تورکیاوە بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی لەقەلەم دەدرێت.

XS
SM
MD
LG