Accessibility links

سەرکوتکردنی میدیا لە تورکیا


دوابەدوای هەڵکوتانە سەر ڕۆژنامەی تودەیس زەمان کە بە گەورەترین ڕۆژنامەی تورکیا دادەنرێت ئێستا ئاماژە لە ئارادان کە ڕێبازی ئەم ڕۆژنامەیە دەگۆڕدرێت.

ئەم ڕۆژنامەیە لە زۆربەی وتارەکانیدا سەرزەنشتی حکومەتەکەی پارتی داد و گەشە پێدانی (ئاکەپە) ی کردووە.

​ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە راگەیاندنەکەیدا سەبارەت بە هێرشی دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆسەر ڕۆژنامەکە دەنوسێت " پێویستە دەستبەجێ حکومەتی تورکیا ئەم کارە ڕابگرێت. ئەم هەنگاوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و حکومەتی تورکیاش دواترینە بۆ بێدەنگ کردنی میدیای ڕەخنەگر و ئەمەش وەها لێکدەدرێتەوە کە حکومەت دەیەوێت کۆنترۆڵی میدیا بکات."

ئەوروپاش کاردانەوەی نەرێنی هەبووە لەسەر ئەم هەنگاوەی تورکیا بۆ سەر گروپی میدیایی فەزا کە ڕۆژنامەی تودەیس زەمان بەشێکە لێی.

ئێلنور چەڤیک
ئێلنور چەڤیک

ئیلنور چەڤیک، ڕۆژنامەوان دەڵێت ئەم لایەنانە هیچ شتێک لە ڕاستییەکان نازانن و ئەم گروپە میدیاییە چەندان ساڵە تەنها زانیاری چەواشەکاریی بڵاو دەکاتەوە.

پێشتر حکومەتی تورکیا ژمارەیەک یاسای پەسەندکردووە کە تیایاندا دەسەڵاتەکانی حکومەت زیادکراون بۆ سنوردارکردنی ئازادییەکان.

جه‌لیل کایا
جه‌لیل کایا

جەلیل کایا، ڕۆژنامەوان دەڵێت حکومەتی تورکیا وەها وێنای ئەم گروپەی کردووە کە ڕێکخراوێکی نا یاساییە.

بەهۆی ئەو یاسایانەی حکومەت پێشتر پەسەندی کردوون و خستونیەتە بواری جێبەجێکردنەوە ژمارەیەک بەربەست و تەگەرەی بێ پێشینە کەوتوونەتە بەردەم ڕۆژنامەوانانەوە لە تورکیادا بە شێوەیەک کە دادگاکان ڕێگە نادەن ڕۆژنامەوانان کاربکەن لەسەر دۆسێکانی گەندەڵی و هەروەهاش ئەو دۆسێیانەی وەک دەگوترێت پەیوەندییان بە ئاسایشی نیشتمانی تورکیاوە هەیە.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکانی لەگەڵ هەردوو ڕۆژنامەوان جەلیل کایا و ئێلنور چەڤیک، بەڵێن ساڵح ئەم ڕاپۆرتەی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:50 0:00

XS
SM
MD
LG