Accessibility links

تارا شەوکەت: لە ئەڵمانیا پەنابەران کێشەی کۆمەڵایەتییان هەیە


لەگەڵ ئەوەشدا کە خەڵک خەون بە گەیشتن بە ئەوروپاوە دەبینێت بەڵام بە گەیشتن بە ئەوروپا زۆرێک لە پەنابەران دوچاری کۆمەڵێک گرفتی کۆمەڵاتی دەبنەوە.

تارا شەوکەت لە ڕاوێژکاری سەرەکی ڕێکخراوی برانتۆن سەنترۆمی کاروباری پەنابەران لە ئەڵمانیا دەڵێت لە ئێستادا چەندین دۆسێی ئەو پەنابەرانەی لە بەردەستدایە کە دووچاری کێشەی کۆمەڵایەتی بوون. و دەشڵێت زۆربەی کێشەکان کێشەی توندوتیژییە.

لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا تارا شەوکەت دەشڵێت لە ئێستادا ئەڵمانیا یاسای پەنابەرانی ئاڵۆزتر کردووە و سەدان هەزار پەنابەر ئەڵمانیایان جێهێشتووە، هەرچەندە دەشڵێت هەتا ئێستا هیچ سوریاییەک و عێراقییەک نەگەڕێندراونەتەوە.

دەقی وتووێژەکەی هێرۆ زەنگەنە لەگەڵ تارا شەوکەت

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:57 0:00

XS
SM
MD
LG