Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود: ئێران و تورکیا نایانەوێت لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێگەی کورد ببێتە کێشە بۆیان


دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود

هاوکاتی کۆبوونەوەکەی سەرەک وەزیری تورکیا و سەرۆکی ئێران لە تاران هەردوکیان جەختیان لەوە کردۆتەوە کە سورن لەسەر چەسپاندنی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەحمەد داود ئۆغلو، سەرەک وەزیری تورکیا ڕۆژی هەینی بە سەرەدانێکی دوو ڕۆژیی گەیشتە تاران.

ئەم سەردانەش لە دەمێکدایە کە تاران و ئانکەرە لەسەر دۆسێی سوریا هەر یەکەیان لە جەمسەرێکدان و دوو ڕوانینی زۆر جیاواز لە یەکتریان هەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئایا چ شتێک هەیە ئەم دوو وڵاتە کۆبکاتەوە بە شێوەیەک وەک دەگوترێت پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوانیان پارێزراو بێت؟

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان دەڵێت لە ئێستادا دوو هۆکار هەن بۆ لێکنزیکبوونەوەی ئەم دوو وڵاتە، یەکەمیان هۆکاری ناوخۆییە وەک هەڵبژاردن کە لە هەردوو وڵاتدا لایەنی فەرمانڕەوا زۆرینەیان بەدەستهێناوە ، هەر بۆیە دەخوازن جۆرێک لە سیاسەتی هاوبەندی بۆ قۆناغەکانی ئایندەیان پەیڕەو بکەن و دەشڵێت هۆکاری دووەم بینینی ئەگەری گۆڕانکارییەکانە لە ناوچەکەدا کە بە گۆڕانکاری بێ چەندوچوون و خێراش ناودێری دەکات.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار ئاماژەش بەوە دەکات پێویستە ئەو پرسیارە بکەین کە ئایا دۆزی کورد چەندێک هۆکارە بۆ لێک نزیکبوونەوەی تورکیا و ئێران وەک دوو وڵاتی جیاواز؟ و دەشڵێت "گەشەکردنی پرسی کورد لەم ناوچەیەدا و بە تایبەتیش لە ڕۆژئاوا و لە باشور و هەروەهاش هەڵکشانی پرسی کورد لە باکور و چوونە ناو پەرلەمانەوە بە جۆرێک لە جۆرەکان بۆتە پاڵنەرێک بۆ لێک نزیکبوونەوەی ئەم دوو هێزە."
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:35 0:00

XS
SM
MD
LG