Accessibility links

میدیا عەرەبییەکان ڕادەگەیەنن، شەڕڤانانی یەپەگە لەدەوروبەری شاری حەڵەب شەڕ لەگەڵ هێزە چەکدارە سەرهەڵداوەکانی سوریادا دەکەن و هەڕەشەی ئەوە دەکەن تاکە دەروازەی تورکیا لە سەرهەڵداوەکان داببڕن.

ڕۆژنامەی ئەلحەیاتی سعودی ڕادەگەیەنێت کە شەڕڤانانی یەپەگە ئەو بەرزاییانەی کە دەڕوانێت بەسەر رێگەی کاستێلۆدا کۆنتڕۆڵ کردووە، کە سەرەکیترینیان شاڕێی نێوان حەڵەب و تورکیایە، هەروەها دەشڵێت ئاگری سێرەگر ناوبەناو شاڕێگەکە دادەخەن.

ڕامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤیی سوریا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "هەرچۆنێک بێت ئەو ڕێگەیەی کە حەڵەب و تورکیا بەیەوکەوە دەبەستێتەوە هەر کراوەیە و لە ئێستادا ئاگری سێرەگرانی لێنییە".

ئاژانسی هەواڵەکانی دەڕار ئەلشامی ئۆپۆزسیۆن راپۆرتی ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا ڕۆژی پێنجشەممە بۆردومانی ڕێگەی کاستێلۆیان کردووە.

هاوکات پێکڕا لە گۆڕەپانی جەنگەکەشدا شەڕ لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و گروپە سەرهەڵداوەکاندا لەئارادایە. بەڵام دەنگی ئەمەریکا بە شێوەیەکی سەربەخۆ ناتوانێت ئەم هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە.

لەهەمانکاتدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەلایەن جەبهەت ئەلنوسڕەی سەر بە ئەلقاعیدەوە بڵاو کراوەتەوە بەرپرسیارێتی خۆیان ڕادەگەیەنن کە چەکدارەکانیان پیشاندەدەن لەکاتێکدا بۆمب و تەقینەوە لەژێر ڕێگەی خان عەساردا دەچێنن کە کاتی خۆی لەلایەن حکومەتی سوریاوە بەکاردەهێنرا بۆ پشتیوانیکردنی هێزەکانیان لەحەڵەب کە کۆنتڕۆڵ کرابوو.

هێزەکانی حکومەتی سوریا و میلیشیا پشتیوانیکانیان هەفتەی پێشوو سەرکەوتوبوون لەدووبارە کردنەوەی دەروازەی ڕێگاکە، پاش ئەوەی کە بەرەی نوسڕە و چەکدارەکانی ئەلئەحڕار شام دایانخستبوو. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئەوانەی کە ڕۆژی شەممەی پێشوو ئاگربەستەکەیان شکاند لەژێر کاریگەریی ئەوەدا بوو کە ئەم ئاگربەستە بەرەی نوسڕەو چەکدارەکانی داعش ناگرێتەوە.

نەدیم شەحادە لە کۆلیژی یاسا و دیپلۆماسی زانکۆی تافتس و هەروەها سەرپەرشتیاری سەنتەری فارس بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕۆژئاوای وڵاتانی دەریای ناوەڕاست لە کۆلێژەکە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، وادەردەکەوێت چەکدارەکانی یەپەگە یارمەتی حکومەتی سوریا دەدەن لە شەڕی دژ بە سەرهەڵداوەکان و دەشڵێت " شەڕڤانی یەپەگە یارمەتی حکومەت دەدەن. هەمو جارێک کوردەکان دەڵێن ئێمە تەنها پاڕێزگاری لە ناوچەکانی خۆمان دەکەین و ئێمە بێلایەنین لەم شەڕدا، بەڵام ئیتر ئەوان بێلایەن نین و رۆڵی یەپەگە زایاتر و زیاتر لەبەرچاودا دیارە".

شەحادە باس لەوە دەکات ڕۆڵی یەپەگە نیگەڕانی زیاتری دروستکردووە بۆ تورکیا، هەڕەشەی ئەوەشیان لێدەکەن ئەگەر شاری دەروازەی سەر سنور ئەلعەزاز بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ بکەن کە دووابەدووای دەروازەی باب ئەلسەلامە کە خاڵی پەڕینەوەی سنورە بارگرژییەکان زیاتر دەبن.

هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە ماوەی ڕابوردوودا لەناو خاکی سوریادا بۆمبارانی شەڕڤانانی یەپەگەیان کردووە.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ئێدوارد یەرانیەن

XS
SM
MD
LG