ملیاردێر دۆناڵد ترامپ هەتادێ نزیک تر دەبێتەوە لە مسۆگەر کردنی بەربژارێتی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی لیوزیانا و کەنتاکیشدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
پاش سه‌رکه‌وتنی ڕۆژی شه‌ممه دۆناڵد ترامپ داوای له سیناتۆر مارکۆ ڕوبیۆ کرد له‌پێشبڕکێی سه‌رۆکایه‌تی بکشێتەوە و گوتی "مارکۆ ڕۆبێۆ شه‌وێکی زۆر خراپی هه‌بوو و من خۆم داوام کرد پێشبڕکێکه جێبهێڵێت، له‌وباوه‌ڕه‌شدام کاتی ئه‌وه هاتوه جێی بکشێتەوە".
سیناتۆری تێکساس تێد کرووز وه‌ک ڕکابەرێکی سەرەکی له ترامپ نزیکبۆته‌وه. له هه‌ڵبژاردنە به‌راییەکانی مه‌ین و کەنساس سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له‌کاتێکدا له‌چه‌ند ولایه‌تێکی تردا له‌پله‌ی دووهه‌مدایه.
تێد کرۆز ده‌ڵێت " من زۆر بڕوام بەوەیە ئه‌گه‌ر به یەکگرتوویی بمێنینه‌وه سه‌رکه‌وتنی خۆپاڵاوتن به‌ده‌ست دێنین و له‌هه‌ڵبژاردنی گشتیشدا سه‌رده‌که‌وین و هیله‌ر‌ی کلنتن ده‌به‌زێنین و وڵاته‌که ده‌گۆڕین".
کروز پشتیوانی ترامپی کرد به‌وه‌ی ده‌بێت رۆبێۆ بکشێتەوە بۆ ئەوەی ئەو بتوانێت سەرکەوتن بەسەر ترامپدا بهێنێت.
سیناتۆر مارکۆ ڕۆبیۆش وەڵامی دایەوە "ئێستا ئه‌وکه‌سانه‌ی خۆیان هەڵبژاردووە داوا له‌که‌سێک ده‌که‌ن بکشێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌وان پێگه‌یان له‌هه‌ڵبژاردندا باشتر بێت بێجگە له من. من هیچ کاتێک داوا له‌هیچ که‌س ناکه‌م بکشێته‌وه.
ڕۆبێۆ که له‌لایان کۆمارییه‌کانه‌وه به‌جێگره‌وه‌ی ترامپ ده‌بینرا، لە هەمو ولایەتەکاندا دەنگی سێهەمی بە دەستهێناوە جگە لە ولایەتی مەین لە ولایەتی ئۆهایۆ چوارەمیش بوو پاش فەرمانڕەوای ولایەتەکە جان کاسج.
سه‌باره‌ت بە دیموکراتەکان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوو هەیلاری کلنتن له‌ولایه‌تی لویزیانا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و پێش سیناتۆری ولایه‌تی ڤیرمۆنت بێرنی سانده‌رس که‌وت، هه‌رچه‌نده ساندەرس له‌هه‌ردوو ولایه‌تی کنساس و نێبراسکا سه‌رکه‌وت. به‌ڵێنی مانه‌وه‌شی له‌پێشبرکێکەدا داوە تا ئه‌و ده‌مه‌ی کۆنگره‌ی پارته‌که‌ی له‌مانگی 7دا ده‌به‌سترێت. سانده‌رس و کلنتن له ولایه‌تی مشیگن شه‌وی یه‌کشه‌ممه له‌دیبه‌یتێکی سه‌رۆکایه‌تیدا به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک ده‌وه‌ستن.
هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌کشممه له‌ولایه‌تی مه‌ین لاینگرانی دیموکراته‌کان ده‌نگده‌ده‌ن و کۆماریه‌کانیش بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌رایی له‌پۆرتۆریکۆی ده‌روه‌ی فیدراڵی ئه‌مەریکا ده‌نگ ده‌ده‌ن.
دەقی ڕاپۆرتەکە