Accessibility links

سەرۆکی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیری تورکیا کۆدەبێتەوە


ڕێبەرانی ئێران و تورکیا دەڵێن ئەوان جیاوازیان لەسەر سوریا هەیە، بەڵام هەردوولا لە پێناو کۆتاییهێنان بە توندوتیژییەکانی هەرێمەکە تێدەکۆشن.

سەرۆک وەزیری تورکیا ئەحمەت داڤد ئۆغڵو ئێوارەی شەممە لە تاران لەگەڵ سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی کۆبۆوە. لە کۆبونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە هەوڵەکانیان بۆ سەقامگیری هەرێمەکە کردەوە.

داڤد ئۆغڵو گوتی ئێران و تورکیا دەتوانن هاوکاری بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە براکوژی.

شایانی باسە تورکیا پشتیوانی سەرەکی ئەو سەرهەڵداوانەیە کە هەوڵی ڕوخانی سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد دەدەن و ئێرانیش لەگەڵ ڕوسیا پشتیوانی حکومەتەکەی ئەسەد دەکات.

XS
SM
MD
LG