Accessibility links

بەهۆی هێرشێک لە عێراق دەیان کەس دەکوژرێن


بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە دەرەوەی پایتەختی عێراق بەلایەنی کەم 47 کەس کوژراون و ژمارەیەکی زیاتریش بریندار بوون.

ئەفسەرێکی پۆلیس دەڵێت هێرشبەرەکە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی بردۆتە نێو خاڵێکی پشکنینی شاری حلە کە دەکەوێتە باشوری بەغداوە.

لە دەمی تەقینەوەکەدا دەیان ئۆتۆمبێل لەو خاڵە پشکنینیە وەستابوون و چاوەڕوانیان دەکرد بچنە نێو شارەکەوە.

لەو هێرشەی ڕۆژی یەکشەممەدا زیاتر لە 65 کەسیش بریندار بوون.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەیان نەگرتۆتە ئەستۆ بەڵام لە ڕابوردوودا ڕێکخراوەی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی تەقینەوەی هاوشێوەی کردووە.

XS
SM
MD
LG