Accessibility links

حیسام ده‌سپێش: تورکیا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگای په‌یوه‌ندی به‌ئێرانه‌وه‌ ئاسایی بوونه‌وه‌ بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بگێڕێته‌وه‌.


سه‌رۆکی حکومه‌تی تورکیا ئه‌حه‌مه‌د داوود ئۆغلۆ سه‌ردانی ئێرانی کردوه‌، سه‌رباری ناکۆکی نێوان ئه‌و دوو ووڵاته‌ له‌سه‌ر دۆخی سوریا به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری هه‌ردوکیانی کۆکردوه‌ته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ووریا کاڵێ له‌ده‌نگی ئه‌مریکا ووتوێژی له‌گه‌ڵ حیسام ده‌سپێش مامۆستای زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌زانکۆی سه‌لاحه‌دین له‌هه‌ولێر کردوه‌.

به‌ڕیز ده‌سپێش ده‌ڵێت وێنای ده‌که‌م سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌قه‌یرانێکی ڕژدایه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆ و تووشی سه‌رلێشێواوی بوه‌.

ده‌شڵێت تورکیا ناتوانێت ئه‌و ده‌روازانه‌ی له‌ئێستادا به‌رووی ئێراندا کراونه‌ته‌وه‌ له‌به‌رچاو نه‌گرێت و هه‌وڵه‌دات به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی له‌بازاڕی ئابوری ئێراندا به‌ده‌ستبێنێت.

له‌لایه‌کی‌دیکه‌وه‌ به‌ریز ده‌سپێش له‌وباوه‌ڕه‌دایه‌ ئه‌و به‌ره‌یه‌ی له‌ئێستادا له‌نێوان په‌یه‌ده‌ و هیزی دیمکراتی سوریادا دروستبوه‌ خه‌ریکه‌ قورسایی خۆی ده‌نوێنێت و ئێران مه‌ترسی هه‌یه‌ زاڵبێت به‌سه‌ر به‌ره‌ی سوریادا، تورکیاش ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ بۆ ئێران ڕوونکاته‌وه‌ ئه‌م به‌هێزبوونه‌ به‌زیانی ئێران ده‌شکێته‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG