Accessibility links

ڕێگا لە سەرۆکی پێشوی ئێران دەگیرێت بەشداری ئاهەنگێک بکات


کاربەدەستانی ئێرانی ڕێگایان لە سەرۆکی پێشووی ڕیفۆرمخوازی ئێرانی محەمەد خاتمی گرتووە لە بەشداری کردن لە ئاهەنگی هاوسەرگیرێتی کچی ڕێبەرێکی ئۆپۆزسیۆن.

ماڵپەڕی کەلمەی ئۆپۆزسیۆن ڕۆژی شەممە نوسیویەتی کاربەدەستانی ئاسایش ڕێگای بە خاتمی نەداوە کە ماڵەکەی جێبهێڵێت بۆ ئەو ئاهەنگەه کچی میر حوسەینی موسەڤی لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەری.

موسەڤی و هاوسەرەکەی زەهرا ڕەهنەڤەرد لە ساڵی 2011 وە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەرن پاش ئەوەی پێشڕەوی ڕێپێوانێکی گەورەیان کرد لە ئەنجامی هەڵبژاردنە مشتومڕ لەسەرەکەی ساڵی 2009.

ماڵپەڕەکە دەڵێت ئەوانیش هەردوکیان ڕێگایان پێنەدرابوو بچنە ئاهەنگی کچەکەیانەوە.

XS
SM
MD
LG