Accessibility links

لایەنێکی لەشکری ئازادی سوریا سنوری نێوان سوریا و عێراق کۆنتڕۆڵ دەکات


چالاکوانان ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند سەرهەڵداوانی سوریا دەستیان گرتووە بەسەر ناوچەکانی سەر سنوری عێراق لە ناو سوریا.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتت پرێس دەڵێت کۆمیتەیەکی ڕێکخستنی ناوخۆیی ڕایگەیاند هێزەکانی بەرەی باشوری لەشکری ئازادی سوریا بە پشتیوانی ئەمەریکا ئەندامێکی داعشیان کوشتووەو چەند کەسێکی تریش بریندار بوون لە پرۆسەی دەستگرتن بسەر ناوچەی سنوری تەناف.

ڕێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بریتانیا کە پشت بە چالاکوانانی ناو سوریا دەبەستێت دەڵێت جەنگاوەرانی لەشکری ئازادی سوریا لە ئوردنەوە چونەتە نێو سوریا بۆ ئەنجامدانی ئەم هێرشە.

ئاژانسی ئەعماقی سەر بە داعش نکوڵی لەوە دەکات کە ئەو سنورە گیرابێت. ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە مانگی 5 ی 2015وە ئەو سنورەیان کۆنترۆڵ کردووە لەو کاتەوەی کە هێزەکانی حکومەت لەوێ کشانەوە.

XS
SM
MD
LG