Accessibility links

بردنەوەی کلینتن و ترامپ لە دەنگدانەکانی رۆژی سێشەممەی مەزندا


کاندیدی دیمۆکراتەکان هیلری کلینتن و کاندیدی کۆماریەکان دانڵد ترامپ چڕتر دەسستیان بەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی پارتەکانیاندا گرت بە بردنەوەی ئیالەتە سەرەکیەکان لە هەڵبژاردنەکانی رۆژی سێشەممەی مەزندا کە هەرە رۆژی گرنگی دەنگدانەکاندایە لە وەرزی هەڵبژاردنەکاندا.

وەزیری دەرەوەی پێشینی وڵاتە یەکگرتووەکان کلینتن تەنیسی، ئەلەباما، جۆرجیا، ئەرکەنساس، فیرجینیا، تیکساس و ماسەچوسیتسی بردەوە. بەرهەڵستەکەی ساندەرسی سۆسیال دیمۆکرات ڤیرمۆنت، ئۆکلاهۆما، مینیسۆتا و کۆلۆرادووی بردەوە.

لە بەری کۆماریەکاندا ترامپ ئەرکەنساس، جۆرجیا، ئەلەباما، تەنیسی، فیرجینیا، ڤیرمۆنت و مەسەچوسیتسی بردەوە. سیناتۆر تێد کروز ئیالەتەکەی خۆێ تیکساس بردەوە و هەر وەها ئۆکلاهۆما و ئەلاسکا. سیناتۆری ئیالەتی فلۆریدا مارکو رۆبیۆ بە بردنەوەی ئیالەتی مینیسۆتا یەکمین ئیالەتی لە هەڵبژاردنەکاندا بردەوە.

دەر ئەنجامەکان جێگای سەر سورمان نەبوە، دەر ئەنجامەکان لە سەر ئاستی ئیالەتەکان و نیشتمانیدا لە هەڵبژاردنەکانی رۆژی سێشەممەدا وا نیشان دەدات کلینتن و ترامپ لە پێشدان. لە ووتاری سەرکەوتنەکانیاندا هەر کاندیدێک لە جیاتی تێشک خستنە سەر رەکابەری یەکمیان کەوتنە هێڕش بردنە سەر یەکتر.

XS
SM
MD
LG