پێشەبڕکێ بۆ بوون بە سەرۆکی داهاتوی ئەمەریکا هەتا ئێستا گرنگترین ڕۆژی ئەم سێشەممەیەیە لە کاتێکدا لە 11 ولایەت دەنگ بە کاندیداکان دەدرێت. ئەو کەسانەی کە بەشداری دەکەن هیوادارن تەنها چەند کەسێکی سەرەکی ببێنەوە لە پێشەبڕکێکەدا.
ئەم سێشەممەیە ڕۆژێکی زۆر گرنگە بۆ کۆماییەکان کە دانەڵد ترامپی کاردار لە سێ ولایەتدا سەرکەوتووە و لە 10 ولایەتی کە پێیان دەڵێن ولایەتەکانی سێشەممەی گرنگیش لە پێشەندایە.
ترامپ تەنها لە ولایەتی تێکساس کێشەی هەیە کە لەوێ تێد کروز، کە خۆی خەڵکی ئەوێیە، خوازیارە سەرکەوتن بە دەستبهێنێت.
شتە گرنگەکە ئەوە نییە کە ترامپ لە چەند ولایەت دەیباتەو بەڵام گرنگییەکە لەوەدایە کە تێد کروز و مارکۆ ڕوبیۆ چۆن دەبن لە کێکدا لە کۆتاییدا دەنگی نوێنەران گرنگ دەبێت بۆیان.
لە پێشبڕکێی دیموکراتەکاندا بە پێی ڕاوەرگرتنێکی CNN/ORC کە ڕۆژی دووشەممە بڵاو کرایەوە نیشان دەدات وەزیری پێشووی دەرەوە هەلەری کلنتن بە شێوەیەی فراوان لە پێش بێرنی ساندەرسی سیناتۆری ولایەتی ڤێرمۆنت.