Accessibility links

دادوەرێکی ئەمەریکا هەوڵەکانی ولایەتی ئیندیانا ڕەتدەکاتەوە بۆ ڕێگە گرتن لە پەنابەرە سوریاییەکان


دادوەرێكی فیدڕاڵی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ولایەتی ئیندیانا لە باکوری ناوەڕاستی ئەمەریکا ناتوانێت هەوڵ بدات ڕێگر بێت لە نیشتەجێکردنەوەی پەنابەرانی سوریایی و ئەو داوایەی فەرمانڕوا مایک پێنسی بە فەرقوجیاوازییەکی ڕوون ناودێر کردووە.

پاش هێرشە تیرۆرکارییەکانی مانگی 11 ی پاریس، مایک پێنس داوای لە ئاژانسەکانی ولایەتەکە کرد بودجەی ئەو گروپانە ڕاگرن کە هاوکاری پەنابەران دەکەن لە ئیندیانا. ئەو گوتی ئەم کارە دەکەن هەتا ئەو کاتەی کە دڵنیابێتەوە لەوەی کە بەشێوەیەکی پێویست پارێزراون.

زیاتر لە 24 ولایەتی تر هەڵوێستی هاوشێوەیان هەبوو کاتێک مەترسییان لەمەڕ تیرۆرسم دەردەبڕی.

دادوەرێکی ئەمەریکا تانیا واڵتن پرات ڕایگەیاند ڕاگرتنی بودجە بۆ خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی بە هیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی ئاسایشی ولایەتەکەدا نییە.

بڕیاری ئەم دادوەرە کۆتایی بە دۆسێی یاسایی ڕێکخراوێکی پەنابەران نەهێنا کە چاوەڕوان دەکرێت 200 سوریایی لەم ساڵدا لە ئیندیانا نیشتەجێ بکەن. بەڵام گوتیشی ڕەنگە ئەو ڕێکخراوە دۆسێکە بباتەوە بۆیە ڕێگا دەگرێت لە ولایەتەکە کە بوجەی ئەو رێکخراوانە ببڕێت.

XS
SM
MD
LG