Accessibility links

سەڵاح بایەزیدی میوانی بەرنامەی کوردکۆنێشکشن دەبێت


سەڵاح بایەزیدی نوێنەری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ئەمەریکا، میوانی بەرنامەی کوردکۆنێکشنی ڕۆژی سێشەممە دەبێت.

هەڵسەنگاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئێران کە نزیکەی 60%ی 33 ملیۆن ئێرانی کە مافی دەنگدانیان هەیە بەشداریـیان تیایدا کردبوو، تەوەری سەرەکی وتووێژی نێوان دەخیلی شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ بەڕێز بایەزیدی دەبێت.

ئەم هەڵبژاردنانە کە لە پاش ڕێکەوتنە ناوکیـیەی نێوان ئێران و کۆمەڵی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو، ئەنجامی سەرنج ڕاکێشی لێکەوتەوە، لەوانە بەپـێی وەزارەتی ناوخۆی ئێران کە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان دەکات هەر 30 کورسیـیەکەی تایبەت بە تاران لە مەجلیسی شورا (پەرلەمان) لە لایەن ڕێفۆرمخوازەکانەوە برانەوە، هەروەها لە دەرەوەی پایتەختیش کورسی زۆریان بردووەتەوە.

XS
SM
MD
LG