Accessibility links

فیلمی سپۆتلایت خەڵاتی باشترین فیلم بەدەست دەهێنێت


فیلمی سپۆتلایت، سەبارەت بە لێکۆڵینەوەیەکی بۆستن گلۆب لەسەر دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵێک لە کڵێسایەکی کاتۆلیک، خەڵاتی باشترین فیلمی لە 88 تەمین خەڵاتی ئەکادمی بەدەست هێنا، لە فیلمە بەهێزەکانی تری وەکو ڕڤینێنت، ماد ماکس،ڕووم و برج ئۆف سپایسی بردەوە.

لیناردۆ دیکاپریۆ خۆشخاڵ بوو کاتێک ڕۆژی شەوی یەکشەممە یەکەم خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە.

ئەو ئەکتەر بە ناوبانگە بۆ ڕۆڵی گرنگی لە فیلمی ڕڤنێنت ئەم خەڵاتەی پێ بەخشرا چەندین کیلۆمەتر بە بەفر دەبڕێت بۆ تۆڵەسەندنەوە. ناوبراو سوپاسی هەمو تیمەکەی کرد کە کاریان لەگەڵدا کردووە. لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەیدا هۆشداری ئەوەی دا کە گۆڕانی کەشو هەوا شتێکی ڕاستەقینەیە.

ئالیهاندرۆ ئیناریتو دەرهێنەری فیلمی ڕڤنێنت بۆ دوهەم ساڵ لەسە یەک خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بە دەستهێنا پارەکە بۆ فیلمی بێردمان خەڵاتی بردەوە.

ئیمانوێڵ لوبزکی مێژووی تۆمار کرد بە وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ سێ ساڵ لەسەر یەک ئەم ساڵ بەهۆی کار کردنی بوو لە ڕڤنێنت.

بری لارسن کە بە شێوەیەکی زۆر چاوەڕوان دەکرا خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمە هونەرمەند بەدەست بهێنێت، بێ ئومێد نەکرا، خەڵاتەکە بردەوە بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی ڕووم.

ماد ماکس کە بۆ باشترین فیلم پێشنیاز کرابوو شەش ئۆسکاری تری بردەوە ئەوانەش بریتی بوون لە باشترین دیزاین، باشترین مکیاژ، باشترین دەرهێنان و باشترین دەنگ.

بە پێی مەزەندە زیاتر لە 40 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهانەوە بینەری ئەو ڕێوەڕەسمەی شەوی یەکشەممە بوون.

XS
SM
MD
LG