Accessibility links

ئاسۆس هەردی: لەم ساتەوەختە هەستیارەدا لایەنە بڕیار بەدەستەکانی هەرێم ئامادەنین دەست لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان هەڵگرن

  • Balen Salih

ئاسۆس هەردی

ئاسۆس هەردی

لە دەمێکدا هەموو لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق داوای درێژەدان بە کوبوونەوەکان دەکەن بۆ دۆزینەوەی چۆنتەتی دەربازبوون لە قەیرانە سیاسی و ئابوری و داراییەکان بەڵام هەر لایەنەش سورە لەسەر داواکانی خۆی.

ئایا لەم ڕەوشەدا دەرفەتێک بۆ زەمینەی دیالۆگ ماوە؟

ئاسۆس هەردی، نوسەر و ڕۆژنامەوان دەڵێت قورسە بگوترێت زەمینەی دیالۆگ نەماوە و ئەمەی ئێستا هەیە چاوەڕوانیی هەر لایەنێکە تا بەرامبەرەکەی لەبەردانەواندن بکات و دەشڵێت بێ لەوەش کاتێک پێشتر پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرەیەکدا بووە و چوار لایەنەکەی تریش لە بەرەیەکدابوون بەڵام ئێستا بە جۆرێک لە جۆرەکان پارتی سەرکەوتوو بووە لە دووکەرت کردنی بەرەی چوار لایەنەکە و ئاماژەش بەوە دەکات کە لە ئێستادا یاریی سیاسییەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئاسۆس هەردی باسیش لەوە دەکات کە هیچ گومانێکی نییە لەوەی سەرکردایەتی سیاسی کورد هەستی تەواو بە مەترسییەکان دەکات لەسەر ئایندەی هەرێم بەڵام وەک دەڵێت تێڕوانینە تایبەتەکانی خۆیان و بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆیان بەلایانەوە سەنگی قورستر و گرنگترە لەوەی لە ئایندەدا کوردستان چیی بەسەردێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG