Accessibility links

جەعفەری حامیدی: تا ئێستاش حکومەتی ئێران وەک دۆسێیەکی ئاسایشی لە کێشەی کورد دەڕوانێت


جه‌عفه‌ر حامیدی
جه‌عفه‌ر حامیدی

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕیفۆرمخوازانی وڵاتەکە لە پێشەنگدان و وەهاش چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامی کۆتایی ڕۆژی دووشەممە ڕابگەیەندرێت.

پێدەچێت کۆنەپارێزانی ئێرانی لە دەنگدانەکەی ڕۆژی هەینیدا زۆرێک لە کورسییەکانی پەرلەمانە 290 کورسییەکەی ئێرانیان لە دەستدابێت.

جەعفەر حامیدی، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت سەرکەوتنی لایەنگرانی حەسەن ڕۆحانی یانیش ئەوانەی لایەنگرن بەڵام پشتیوانییەکی سەد دەر سەدی سیاسەتەکانی ناکەن بە مانای درێژەدانە بەو سیاسەتانەی سەرۆکی ئێران کە هەیەتی بەڵام دەشڵێت ئەمەش بە مانای ئەوە نییە گۆڕانکارییەک لە دوای ئەم هەڵبژاردنە لە ئێراندا بێتە ئاراوە.

بەڕێز حامیدی ئاماژەش بەوە دەکات ئەو کوردانەی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێراندا دەچنە مەجلیسی شورا زانراوە کە ئەو پەیمانانەی لە سەروەختی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا داویانە بۆیان جێبەبەجێ ناکرێت و دەسەڵاتیشیان نییە و هیچیشیان بۆ ناکرێت وەک ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی پێشودا بینراون.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، جەعفەری حامیدی نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت ئەگەر حەسەن ڕۆحانی و ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی ببنە ئەندانی ئەنجومەنی خوبرەگان ئەوا لەو بڕوایەدا نییە کە بتوانن هیچ ئاڵوگۆڕێک لە دۆسێی ڕابەری کۆماری ئیسلامیدا بکەن چونکە وەک دەڵێت هەردووکیان بڕوایان بە ویلایەتی فەقێیە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:44 0:00

XS
SM
MD
LG