Accessibility links

فشاری قەیرانی پەنابەران بۆ ئەوروپا و کێشەی ئیسلامییە توندڕەوەکان


ناڕەزاییەکانی ئەم دواییانە سەبارەت بە مەترسییە یەکلەدواییەکەکانی جیهادییەکان لە ئەوروپا کە پتر ترسە لە هێرشی تیرۆریستی زیاتر، فشارەکان زیاتر دەکات بۆ بەرگرتن و دانانی کۆتوبەند بۆ ئەوانەی داوای مافی پەنابەریی دەکەن و ئەو گروپە تیرۆریستیانەشی کە دەیانەوێت کاری توندڕوانە ئەنجامبدەن.

وڵاتی نەمسا رایگەیاند کە هێزی زیاتر دادەمەزرێنێت لەسەر سنورەکان بۆ ئەوەی هاوکاریی دەورییەکانی سەرسنور بکەن و هەروەها هەستن بە کاری پشکنین بۆ ئەوانەی کە دەگەنە وڵاتەکەیان. مەبەست لە ئەم جوڵەیە لەو شەپۆلی رەخنانەوە سەرچاوەدەگرێت کە داوای دانانی سنوری زیاتر دەکەن بۆ سنوردانان بۆ داواکردنی مافی پەنابەریی.

فرانز لانگ بەڕێوبەر پۆلیسی نەمسا لەو بارەیەوە دەڵێت " پێویستە ئێمە پێکەوە کار بکەین بۆ کەمکردنەوەی لێشاوی ئەو خەڵکە؛ واتە بە کەمکردنەوە یان بە نەهێشتنی مافی پەنابەرێتی"

هاوکات جۆنسز بوگاجسکی گەورە بەرپرسی سەنتەری ئەوروپی بۆ یاسا سیاسییەکان و شیکردنەوەیان دەڵێت "ئەگەر لەڕاستیدا ناوچەی شینگن لە رێکخستنی کردنەوەی سنوردابێت لەتەواوی ئەوروپادا، ئەوا پێکڕا دەرەوەی سنورەکانی شینگین پێدەچدێت کە بە تەواوەتی کۆنترۆڵ کرابێت"

"بەمانایەکی دیکە؛ ئەمە ڕاوەستاوە لەسەر حکومەتی یۆنان و هاوکاریی ئەوروپا بۆ کۆنترۆڵکردنی پەنابەران کە دێنە وڵاتەکەوە."

لەکاتێکدا قەیرانی پەنابەران کڵپەی ئاگرەکەی تەواووی ئەو وڵاتانەی گرتۆتەوە کە بوونەتە ڕێڕەوی کۆچبەران؛ بۆنمونە مەسەدۆنیا و یۆنان، دەسەڵاتدارانی ئەو دوو وڵاتە دەڵێن هەندێک لەپەنابەران پەساپۆرتی ساختەی بەکارهێناوە. هاوکات وەزارەتی بەرگری مەسەدۆنیا وتبوی دەبێت ئەمە رابگیرێت.

زۆران جۆلێڤسکی وەزیری بەرگری مەسەدۆنیا دەڵێت " ئەمە شتێکی پڕ بایەخە کە ئێمە ڕێبە خەڵکانێک دەدەین کە پێویستیان بە هەندێک پارێزگارییە بۆئەوەی بەرەو پێشەوە بڕۆن، بەڵام هەروەها دەبێت نیگەرانی ئەوەش بین کە لەناو ئەو خەڵکەشدا خەڵکانێک هەن کە ئەوانەن نیەتی باشیان نییە "

یۆنان لەژێر ئاگربارانی بێتوانایی کۆنترۆڵکردنی سنورەکانیدایە بە تەواوەتی و هەروەها سنورە ئاویەکانی لەگەڵ تورکیا و رێپێدان بە پەنابەران بۆئەوەی لە وڵاتەکەیانەوە بە کەمترین بەڕێخستنی کاروباری ئیداریی بۆیان بپەڕنەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا. بەپێی لێدوانەکانی بۆگاجیسکی پێویستە هێڵەکان بکێشرێن و پێویستە پەیامەکان روون و ئاشکرا بن.

" بە سادەیی ئەوان دەیانەوێت هەرچۆنێک بێت بگەنە ئێرە، ئەگەرنا ئەوانە شایەنی ئەوەن کە بخرێنە ژێر مامەڵەڕاوێژکارییەکی توندەوە، لەبەرئەوەی زۆر بە سادەیی ئەوروپا هەموو ساڵێک ناتوانێت پەنابەرێکی زۆر زەوەندە وەربگرێت"

فشارەکان لەسەر یۆنان لەبرەودایە . کۆمسیۆنی ئەورپا پشت بە راپۆرتێک دەبەستێت کە پێشنیاری پشتیوانیگەلێک دەکات کە ئاڕاستەی کۆشکەکانی دەکات بۆ راپەڕاندنی کاروباری سنورە دەرەکییەکان. هەندێک لەوڵاتان هانی ئەوە دەدەن کە یۆنان لەزۆنی شینگن دەربکەن، بەڵام هەنگاوەکانی سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا (جین کلاود جەنکەر) پشتیوانی ئەمە ناکات.

XS
SM
MD
LG