Accessibility links

عەبدولخالق ماوەتی: بایکۆتی مامۆستایانی ناڕازی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەردەوامە


جارێكی تر مامۆستایانى هاوبەش لە سنورى پارێزگاى سلێمانى بایكۆتكردنى دەوامیان لەسەرجەم ناوەندەكانى خوێندن نوێ‌ كردەوە تا جێبەجێ‌ كردنى داواكارییەكانى مامۆستایان.

لەوبارەیەوە عەبدولخالق ماوەتى كارگێڕی لقى سلێمانى یەكێتى مامۆستایان بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند " بەردەوامین لەسەر بایکۆت هەتا داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت".

هەفتەى ڕابردوو لیستى كوردستانى لە لقى سلێمانى یەكێتى مامۆستایان ڕایانگەیاند بایكۆت دەشكێنن و دەستدەكەنەوە بە دەوام كردن بەڵام لیستى هاوبەشى مامۆستایان شكاندنى بایكۆتیان ڕەتكردەوە كارگێڕى لقى سلێمانى یەكێتى مامۆستایان ڕەخنە لە ڕێكخراوەكەى خۆیان دەگرێت كە یەكێتى مامۆستایانیان نەپاراستووە و هەروەها باس لەوەش دەكات ئەگەرچى لیستى كوردستانى ڕایگەیاند بایكۆتى شكاندووە بەڵام هێشتا بەتەواوى دەوام دەستى پێنەكردۆتەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بەڕێز ماوەتی باس لە پڕۆسەی خوێندنی ئەم ساڵ لە سنوری پارێزگای سلێمانیش دەکات.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان لە سلێمانی ژیار محەمەد ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:39 0:00


XS
SM
MD
LG