Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی داعش 12 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی عێراقی ڕادەگەیەنن هێزەکانی ئاسایشی عێراق بەرپەرچی هێرشێکی داعشیان دایەوە بۆسەر ئەبوغرەیبی نزیک بەغدا.

بە پێی گوتەی دوو ئەفسەری پۆلیس سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بە بەربەستی هێزەکانی ئاسایشدا تەقینەوە لە کاتێکدا چەکداران دەستیان کرد بە تەقەکردن. بەلایەنی کەم 12 ئەندامی هێزەکانی حکومەت و حەشدی شەعبی کوژران و 35 کەسیش بریدنار بوون.

کاربەدەستێکی نەخۆشخانەش ژمارەی قوربانییەکانی پشتڕاست کردەوە.

سەرکردەی ئۆپەراسیۆنە لەشکرییەکان لە ڕۆژئاوای بەغدا ژەنەڕاڵ سەعد حەربییە ڕایگەیاند بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و هاتوچۆ لە ناوچەکە قەدەغە کراوە.

ئەبوغرێب لە نێوان بەغداو فەلوجەیە کە لەلایەن داعشەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.

XS
SM
MD
LG