Accessibility links

بژار ته‌ها خه‌لیل: تائێستا پارێزگاری سلیمانی وه‌ڵامی داواکرایه‌کانی پارێزه‌رانی نه‌داوه‌ته‌وه‌.


به‌هۆی باری نائاسیی ئاسایش و سیاسی هه‌رێمی کوردستان و قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی کوردستان پارێزه‌ران له‌وهه‌ڕێمه‌ به‌یاننامه‌یه‌کی چاکسازیان ده‌رکرد و داواکاری خۆیان له‌3 خاڵدا بۆ حکومه‌تی هه‌ریم ده‌ستنیشان کردوه‌ که‌ بریتیه‌ له‌:

1- به‌دیهێنانی شه‌فافیه‌ت له‌ داهات و خه‌رجیه‌کاندا و وازهێنان له‌ سیسته‌می نوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

2- کاراکردنی په‌رله‌مانی کوردستان که‌ باڵاترین سه‌رچاوه‌ی بوونی یاسایه.‌

3- چه‌سپاندن و ده‌رکردنی بڕیاری پێویست که‌ پارێزگاکانی هه‌رێم کار به‌سیسته‌می لامه‌رکه‌زی بکه‌ن.

‌په‌رسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا ته‌نها به‌ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک پارێزه‌ران ناره‌زایی خۆیان ده‌ربڕی یاخوود ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستی‌که‌ی به‌دوادا دێت. ئایا ته‌نها پارێزه‌رانی شاری سلێمانی ئه‌م هه‌نگاوه‌یان ناوه‌ یاخود پاڕێزه‌رانی شاره‌کانی هه‌ولێرو دهۆکیش هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه‌. له‌به‌یاننامه‌که‌دا باس له‌سیسته‌می لامه‌رکه‌زی ئیداری کراوه‌، بۆچی ئه‌و سیسته‌مه‌یان بۆ کوردستان په‌سه‌نده‌؟

بۆ گفتووگۆکردن له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و چاودێری سیاسی پژار ته‌ها خه‌لیل کردوه.

به‌ڕێز بژار ده‌ڵێت ئێمه‌ سه‌ره‌تا وه‌ک کومه‌ڵیک پارێزه‌ر کۆبینه‌وه‌ و بڕیارماندا هه‌ڵوێستێکی یاسایی و به‌رگری له‌مافی خه‌ڵکی بکه‌ین ، تێبینی ئه‌وه‌یشیدا که‌وه‌ک یه‌کێتی پارێزه‌ران کۆنه‌بوونه‌ته‌وه‌.

ده‌شڵێت مه‌به‌ست له‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاوڕێکی یاسایانه‌ له‌گووزه‌ران و ژیانی خه‌ڵی بدرێته‌وه‌، توانیمان چاومان به‌ به‌ڕێز پارێزگاری سلێمانی به‌وکێت و پێمان ڕاگه‌یادن کاری ئێمه‌ ته‌نها به‌یاننامه‌ نوسین نیه‌و به‌شێوه‌یه‌کی هێمنانه‌و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا هه‌نگاوی‌دیکه‌ ده‌گرینه‌ به‌ر .

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت حیزب به‌هه‌موو چوومگه‌کاندا چۆته‌ خواره‌وه‌، لێره‌ و له‌وێش خه‌ڵکانی که‌سانی حزبی خۆیان هانده‌ده‌ن ئه‌و بایکوته‌ی له‌شاری سلێمانی هه‌یه‌ بیشکێنن و بانگه‌شه‌ بۆ شکاندنی بایکوت ده‌که‌ن.

ووریا کاڵی گفتووگی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و چاودێری سیاسی بژار ته‌ها خه‌لیل کردوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG