Accessibility links

خۆپیشاندانی ناڕەزایی کوردەکان لە تورکیا پێکدادانی لێدەکەوێتەوە


پێکدادان لە شاری دیاربەکر (ئامەد) ڕوویدا لە میانەی خۆپیشاندانی دژ بە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی ئاسایش.

هەزاران خۆپیشاندەر ڕۆژی شەممە ڕێپێوانیان ساز دا و داوای کۆتاییهێنانیان بە ئۆپەراسیۆنە لەشکرییەکان و هەروەها لابردنی قەدەغەکردنی هاتوچۆی 24 کاتژمێر لە شارەوانی سوری شارەکە دەکرد.

هێزەکانی ئاسایش بە هێزەی ئاو و گازی فرمێسکڕژێن هەوڵی بڵاو پێکردنی خۆپیشاندانەکەیان دا کەلەلایەن پارتی سیاسی سەر بە کوردەکانەوە ڕێکخرابوو. ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بەردیان گرتە پۆلیس.

هێزەکانی ئاسایش ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لەو ناوچەیە ئەنجام داوە بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە چەکدارە کوردەکان و چەندین ناوچەی شارەوانیدا قەدەغەکردنی هاتوچۆی 24 کاتژمێرییان ئەنجام داوە.

شایانی باسە تێکچوونی پرۆسەی ئاشتی نێوان حکومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی تورکیا بوو بەهۆی دەستپێکردنەوەی ئەو ناوکۆکییانەی کە هەتا ئێستا 40 هەزار کەسی تێدا کوژراوە.

XS
SM
MD
LG