Accessibility links

قادر عەزیز: قسەی ئەو بەرپرسانە کاتێک بڕ ئەکات کە خەڵک بە کردەوە،چاکسازیەکی ڕاستەقینە ببینێت


Qadir Aziz
Qadir Aziz

ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان دەنگی بێزاری دەربڕین و سکاڵا کردن لە هەموو لایەکەوە بەرز بوەتەوە بە هۆێ وەکو ئاماژەی پێی دەکرێت گەندەڵی چەندین ساڵە و نەبوونی بەرنامە رێزیەکی ئابوری سەرکەوتووانە بۆ هەرێمەکە، بەڵام لەملاوە و لە بەرامبەردا بۆ هێورکردنەوەی تۆڕەیی هاووڵاتیان هەندێ لە کاربەدەستان و بەرپرسانی هەرێم باس لە چاکسازی دەکەن.

قادر عەزیز سکرتێری گشتی پارتی ئاێیندەی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بە راستی ئەوەی هەیە لە کوردستان، بە تەنیا بێزاری نییە، تۆڕەیی

و نا رەزایەتیەکی زۆری خەڵک لە دەسەڵاتە، لەو هەموو گەندەڵی و تاڵانچیەتیە کە کوردستانی بە ئێستا گەیاند، بە داخەوە ژیان لە کورستان ڕاوەستاوە بە هۆێ سیاسەتی هەڵەی ئەم دەسەڵاتە.

کاک قادر هەر وەها دەڵێت " ئەمەی باس دەکرێت بە راستی چاکسازی ڕاستەقینە نییە، ئەمە چاکسازیەکی رووکەشیە، جاکسازیەکی داوەکیە بۆ خۆ دزینەوە لە چاکسازیە ڕاستەقینەکە بۆ ئەوەی خەڵک فرێۆ بدەن، ئەمە خەڵک ناوی لێناوە مووچە بڕین، ئەمە ناجێتە خانەی جاکسازیەوە.

کاک قادر سەبارەت بە قسەی ئەو بەرپرسانەی داوای چاکسازی دەکەن، ئاخۆ تا چەند بڕ دەکات دەڵێت " قسەی ئەو بەرپرسانە کاتێک بڕ ئەکات کە خەڵک بە کردەوە، بە کردار چاکسازیەکی ڕاستەقینە ببینێت، چاکسازیش ئەوەیە کە دەبێ لەسەرەوە دەست پێبکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:21 0:00

XS
SM
MD
LG