Accessibility links

ئەڵمانیا بەڵگەنامەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش بە فەرمی نازانێت


ئەڵمانیا ڕادەگەیەنێت ئەو پاسەپۆرتە عێراقی و سوریاییانەی کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش دەرهێنراون کاری پێناکرێت.

وەزارەتی ناوخۆ ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆژی شەممە پشتراست کردەوە کە دەڵێت حکومەتی ئەڵمانیا لە 10 ی مانگی 12 وە ئەو پاسەپۆرتانە وەرناگرێت.

ئەم بڕیارە کەمتر لە مانگێک پاش ئەوە بوو کە پۆلیسی فەرەنسا پاسەپۆرتی سوریایی لە گیرفانی تەرمی ئەو دوو پیاوە دۆزییەوە کە دەستیان لە هێرشەکەی 13 ی مانگی 11 ی پاریس هەبووە.

هێزەکانی ئاسایش لەو بڕوایەدان داعش دەستی گرتووە بەسەر ژمارەیکی زۆری پاسەپۆرتی قاچاغ و ئامێری پاسەپۆرت دروست کردن کاتێک کە بەشێکی زۆری ئەو وڵاتانەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوەش دەکات هەمو بەڵگەنامەیەکی شارەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش لە پاش 1 ی 1 ی 2015 وە کاری پێناکرێت و هەرکەسێک ئەو پێناسانەی پێبێت بە فەمی دانانرێت مەگەر بەڵگە نامەی تریشیان هەبێت.

XS
SM
MD
LG