Accessibility links

مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی کۆدەبێتەوە


ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ پیرمام كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی و مه‌كته‌بی سیاسی به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رێوه‌چوو بارزانی فەرمانی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی چاکسازی بۆ به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی دەرکردووه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتۆگۆ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌و لیژنانه‌ی كه‌وا دروست ده‌كرێن چۆن ده‌بێت و كێ تێیدا به‌شدار ده‌بێت و كه‌ی ده‌ستپێده‌كات، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بارزانی گفتۆگۆ له‌ سه‌ر دروستكردنی لیژنه‌ و ئاسایایی كردنه‌وه‌ی بارۆدوخی سیاسی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كرێت و بریاری له‌ سه‌ر ده‌درێت و كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ بڕیار کۆتایی پێبێت، لای خویه‌وه‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی و مه‌كته‌بی سیاسی پابه‌ندبوونی خویان بۆ بریاره‌كانی سه‌رۆک بارزانی ده‌ڕبڕێوه‌ و ئاماده‌ن بریاره‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن و چاڵاكوانێكی سیاسیش پێی وایه‌ له‌م چاكسازیه‌دا ته‌نها چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه‌ ده‌بنه‌ قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن بریاره‌كان جێبه‌جێكران و ده‌بێت هه‌موو سیاسیه‌كان كه‌ ساڵانی رابردوو به‌هۆی پۆسته‌ سیاسی و حكومیه‌كانیانه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونه‌ ده‌بێت سه‌روه‌ت وسامانیان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گه‌ل بۆ حكومه‌ت نه‌ک بۆ حزب.

دەقی ڕاپۆرتەکەی ئەحمەد زێباری.

XS
SM
MD
LG